دیاربەکر
خۆپیشاندەرانی دژ بە کودەتاکەی میسر لە شەقامی رابیعەلعەدەوییە لەلایەن ھێزەکانی ئاساییش تەقەیان لێکرا و لە ئەنجامدا ٢٠٠ کەس بوونە قوربانی. دوای ئەو رووداوە لە شاری دیاربەکر نوێژی مردوو بۆ قوربانیەکان کرا.
دوای تەواوبوونی نوێژەکە, ٥٧ کەس لە ئەندامانی رێکخراوە کۆمەڵگە مەدەنییەکان بەشداربوون لە گردبوونەوەیکی ھەزاران کەسی کە ئاماژەبوو بۆ دەربڕینی ناڕەزایی دژ بەو کوشتارە.
فیکرەت ئۆزچەلیک کە مامۆستای زانکۆی دیجلەیە بە نوێنەرایەتی خەڵکەکە گووتی"یەکەم جارە لە بەرواری ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠١٢دا سەرۆکێک لەلایەن خەڵکی میسرەوە ھەڵبژێردرێت کەچی دوور لە یاساکان, کودەتایێکی سەربازی بە پشتیوانی ھێزە دەسەلاتدارەکانی جیھان ھات و (محمد مورسی)ی سەرۆکی شەرعی میسری لە پۆستەکەی دوور دەخاتەوە".
ئۆزچەلیک گووتیشی"ئەو خەڵکەی کودەتاکەی پەسەند نەکردووە ,کە زیاتر لایەنگری ئیخوانن, نزیکەی مانگێکە خۆپیشاندانەکانیان بە شێوازێکی ئاشتییانە بەڕێوەدەبەن. با ئێمە نزا بۆ برا میسرییەکانمان بکەین. بە پشتیوانی خوا, ئیخوان دووبارە جڵەوی دەسەڵات دەگرێتە دەست. ئێمە دەمانەوێ بەم گردبوونەوەمان ھاوخەمی و ھاوسۆزی خۆمان پیشانی برا میسرییەکانمان بدەین"
- پەیوەندی تەلەفۆنی لەنێوان دیاربەکر و میسر
بەشداربووانی گردبوونەوەکە لە پەیوەندی تەلەفۆنیدا, دوا گۆڕانکارییەکانی میسریان لە لایەن (موحەممەد حوبەیشی) نوێنەری ئیخوانەکانەوە پێدەگەیشت. حوبەیشی گووتی"لێرەدا رۆژانە ملیۆنەھا کەس گۆڕەپانەکان پڕ دەکەنەوە. درکمان بەوەش کردووە کە ئێوە پاڵپشتی ئێمەن لە دژایەتیکردنی زوڵم و ستەم".