ھەولێر
سەرۆکوەزیرانی تورکیا رایگەیاند: وەزارەتی ناوخۆ راسپێردراوە تا بەگوێرەی قانوون ناوی ئەسڵی بنرێتەوە بەو گوندانەی بەبڕیار ناوەکانیان گۆڕاوە.
ئەردۆغان لەمیانی ئاشکراکردنی پاکێجی دیموکراتیزاسیۆن بەو جۆرە وردەکاریی پلانەکەی خستەڕوو " بە سەرپەرشتی وەزارەتی ناوخۆ لەگەڵ ھەموار کاردنەوەی یاساکان، ناوی گوندەکان لەسەر خواستی خەڵک دەگۆڕدرێن بۆ ئەو ناوانەی پێشتر ھەیان بووە، ھەروەھا شار و شارۆچکەکان بەگوێرەی یاسا ناوی ئەوانیش گۆڕانکارییان بەسەردا بێ سەر داوای خەڵکی ناوچەکە خۆیان".