ئەنقەرە
لەڕاگەیەنراوەیەکدا ئەمڕۆ دووشەممە (٣٠ی ئەیلول) وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رایگەیاند: تورکیا بەتوندی سەرکۆنەی ھێرش و پەلامارەکانی شاری ھەولێر دەکات، وێڕای دەربڕینی ناڕەزایی سەرەخۆشیی لەکەسوکاری قوربانیان کردووەو ھیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ برینداران خواستووە.
لەڕاگەیەنراوەکەدا ھاتووە " تورکیا سەرنجی ھەیە لەسەر کاتی ئەنجامدانی تەقینەوەکە کە لەدوای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانە، ئەوە بۆ ئێمە مانایەکی تایبەتی ھەیە، دڵنیاین ئەنجامدەرانی بۆیە ئەو کارەیان کردووە تا ئاسایش و ئارامی ھەرێمی کوردستان بشێوێنن، بۆ ئەوەبووە تا پێکەوە ھەڵکردنی جیاوازییەکان تێکبدەن و شەڕی برایەتی بێننە ئاراوە، بەڵام مەرامی کینە لەدڵان بەئاسانی سەرناگرێ".
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا جەختیکردووەتەوە وڵاتی تورکیا ئامادەیە ھاریکاریی عێراق و ھەرێمی کوردستان بکات بۆ بەگژاچوونەوەی تیرۆر.