Rewa Mahmut Hasan
12 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 13 شوبات 2017
تبلیسی-AA
وەزیری بەرگری جۆرجیا، لیڤان ئیزۆریا رایگەیاند کە لە چوارچێوەی رێککەوتنی ئەمنی واژووکراوی نێوان وڵاتەکەی و ئەمریکا، دەستیان کردووە بە"پرۆگرامی ئامادەکاری ئەمنی" بۆ ئەو مەبەستەش ناوەندێکی مەشقی جەنگی لەگەڵ ئەمریکا لە وڵاتەکەیاندا دەکەنەوە.
لیڤان ئیزۆریا ئاماژەی بەوەدا کە دوای ئەوەی ساڵی رابردوو لەنێوان ئەمریکا و جۆرجیادا رێککەوتنێکی ئەمنی و بەرگری واژووکراوە، بەمەبەستی هاریکاریکردنی یەکتری بۆ ماوەی سێ ساڵ، بڕیار دراوە کە سیستەمی بەرگری وڵاتەکەی بەهێز بکرێت و بۆ ئەومەبەستەش هاریکاری یەکتر بکرێت.
ناوبراو ئاماژەی بەوەدا کە بۆ ئەو مەبەستە ناوەندێکی مەشقی جەنگی دەکەنەوە لە چوارچێوەی پرۆگرامی ئامادەکاری بەرگری جۆرجیا و گوتی: "ئێمە لە وردەکاری ئەم پرۆگرامەمان کۆڵییەوە و بەجێبەجێکردنی ئەمەش ناوەندێکی مەشقی جەنگی بەهاوبەشی لەگەڵ ئەمریکادا لە جۆرجیا دەکەینەوە".