Betül Yürük,Rewa Mahmut Hasan
08 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 09 ئاب 2017
نەتەوەیەکگرتووەکان - AA
نوێنەری هەمیشەیی ئەمریکا لە نەتەوەیەکگرتووەکان، نیکی هالی لەبارەی گرژی و ئاڵۆزییەکانی ئەم ماوەیەی کۆماری کۆنگۆی دیموکرات رایگەیاند "بە پێی گوتەی شایەتحاڵەکان هەندێک کەس بە زیندوویی دەسوتێنرێن، لەتوپەت دەکرێن و کەمئەندام دەکرێن و هێزە ئەمنییەکانیش چاوی خۆیان دەنوقێنن لەبەرامبەر هەندێک هێرشدا".
نیکی هالی لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوە داوە کە لە ناوچەی کاسائی ناوەڕاستی کۆماری کۆنگۆی دیموکرات، کەسانی بێتاوان دەکرێنە ئامانج و سەرەڕای ئەوە بەرپرسان هیچ رێوشوێنێک ناگرنەبەر بۆ رێگرتن لەمە.
نوێنەری هەمیشەیی ئەمریکا لە نەتەوەیەکگرتووەکان، نیکی هالی راشیگەیاندووە کە لە مانگی ئایار و حوزەیراندا ٢٥١ کەس لە کۆماری کۆنگۆی دیموکرات کوژراون کە ٦٢یان منداڵن و گوتی: "بە پێی گوتەی شایەتحاڵەکان هەندێک کەس بە زیندوویی دەسوتێنرێن، لەتوپەت دەکرێن و کەمئەندام دەکرێن و هێزە ئەمنییەکانیش چاوی خۆیان دەنوقێنن لەبەرامبەر هەندێک هێرشدا".
لە ساڵی ٢٠١٣ەوە تا ئێستا لە نێوان گرووپی پیگمە و بانتودا شەڕو پێکدادان هەیە بە مەبەستی بەدەستهێنانی خاکی باشووری ئەو وڵاتە. دوایین جار لە مانگی شوباتدا رێککەوتنی ئاشتی واژوو کرا، بەڵام شەڕو پێکدادان هێشتا بەردەوامە. هەفتەی رابردوو لە شارەکانی دوبیە و موتابی شەڕو پێکدادان رووی دا و چوار کەس کوژران.