Özcan Yıldırım,Rewa Mahmut Hasan
07 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 08 ئاب 2017
ئەنقەرە - AA
یاریدەدەری سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بەکر بۆزداغ لە بەڕێوەبەرایەتی کەناڵی تەرەتە، لەگەڵ نوێنەری ئەنقەرەی رۆژنامە و تەلەڤیزیۆنەکان، کۆبوویەوە.
بەکر بۆزداغ دوای ئەوەی گوتەیەکی پێشکەش کرد گوێی لە پرسیاری رۆژنامەنووسان گرت و وەڵامی دانەوە.
سەرەتا رۆژنامەنووسێک ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوراتی بیر هێنایەوە و پرسی، ئایا ئۆپەراسیۆنێکی هاوشێوە لە سنووری سووریا ئەنجام دەدرێت یان نا؟، بەکر بۆزداغ گوتی:
"ئەوەی لە سووریا روودەدات، بۆ تورکیا و ئاسایشی سنوور و نیشتیمانیش زۆر گرنگە. هەر ناسەقامگیرییەکی ئەو دیو سنوور، هەر پێکدادانێک کاریگەری راستەوخۆی لەسەر تورکیا دەبێت. کەسانێک بە دووری هەزاران کیلۆمەتر هاتوون لەسەر سووریا کار دەکەن، بۆیە با کەس چاوەڕێ نەکات تورکیا سەرقاڵ نەبێت بە سووریاوە لە کاتێکدا، ٩١٠ کیلۆمەتر سنووری هەیە لە گەڵیدا".
بەکر بۆزداغ ئاماژەی بەوەدا کە تورکیا هیچ کات دوودڵ نەبووە لە هەنگاونان بە ئاراستەی پاراستنی ئاسایشی نیشتیمانییەوە، هەرکاتێک پێویستی کردبێت هەنگاوی پێویستی ناوە و گوتی: "توركیا تا ئه‌مڕۆ له پێناو ئارامی و سه‌قامگیری و چاره‌سه‌ری سیاسی و كۆتاییهێنان به شه‌ڕو ده‌سته‌به‌ركردنی ئاشتی له ناوچه‌كه‌دا، ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر شانی بووه به زیاده‌وه ئه‌نجامیداوه و هه‌موو هێزه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی ئاگاداركردووه‌ته‌وه له‌و هه‌نگاوانه‌ی له ناوچه‌كه‌دا پێی هه‌ڵده‌ستن. له‌مه‌ودواش به‌رده‌وام ده‌بێت. له ئێستادا ئۆپه‌راسیۆنێك دژ بە داعش به‌ڕێوه‌ده‌چێت له ره‌ققه. ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه بێگومان گرنگه. توركیا ئه‌و ئازار و نه‌هامه‌تیانه ده‌بینێت كه داعش به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا هێناویه‌تی و راستگۆترین وڵاتی جیهان له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعشدا توركیایه".
- "توركیا له پێناو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی له ناوچه‌كه‌دا، چاودێریی پێشهاته‌كان ده‌كات"
بەکر بۆزداغ رایگه‌یاند به‌كارهێنانی رێکخراوی تیرۆریستی په‌یه‌ده/یه‌په‌گه له لایه‌ن ئه‌مریكاوه دژ بە داعش هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه و گوتی: "ئێمه هه‌موو جارێك ئه‌وه‌مان دووپاتكردووته‌وه. له‌مه‌ودواش به‌رده‌وام ده‌بین له دووپاتكردنه‌وه‌ی. ده‌موده‌ست به‌رپه‌رچی هه‌ر هێرش و مه‌ترسییه‌ك ده‌ده‌ینه‌وه كه له عه‌فرین یان هه‌ر شوێنێكی دیكه‌وه بكرێته سه‌ر توركیا".