هەولێر
ئێوارەی ئەمڕۆ لە میانی كەمپینی هەڵبژاردنی حزبەكەی، جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی گوتارێكی پێشكەشكرد و تیایدا رەخنەی لە حكومەتی ناوەندیی عێراق گرت و گوتی: "بڕیاری بڕینی مووچەی هەرێمی كوردستان وەك سزایەكی سیاسی بەكاردەهێنین".
بارزانی گوتی: "پ.د.ك گوتار و پەیامی ئاشتی و پێكەوەژیانی پەیڕەوكردووە، پێمانوایە ژیان بەبێ بوونی ئازادی و دیموكراسی نابێ و پێویستە هەموولایەكمان بە گرنگییەوە لێی بڕوانیتن".