hajar rashid
30 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 01 مای,س 2016
بە مەبەستی هاوکاریی هێزەکانی پێشمەرگە کە لەبەرەبەیانی ئەمڕۆوە بۆ گرتنەوەی گوندی بەشیر و چەند گوندێکی دەرووبەری دەستیان بە ئۆپەراسیۆن کردووە، فڕۆکەکانی هاوپەیمانان گوندی بەشیر بۆردومان دەکەن.
بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو، هێزەکانی پێشمەرگە لە سێ قۆڵەوە دەستیان بە ئۆپەراسیۆن کردووە و هەنووکە گوندی ئەلبوفەرەج ئامانجی سەرەکی هێزەکانی پێشمەرگەیە کە لێی نزیک بوونەوە.
پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند، "بەرگرییەکەی ئەوتۆی چەکدارانی داعش هەستی پێ نەکراوە بەڵام بۆ بەرگری لە پێشڕەوەی هێزەکانی پێشمەرگە، بۆمبیان چاندووە و بە گوتەی فەرماندەکانی پیشمەرگە بوونی ئەم بۆمبە چێنراوانە پێشڕەوییەکانیان ئەستەم دەکات و سەرەتا پێویستە هەوڵی پوچەڵکردنەوەیان بدەن".
دەگوترێ لەم شەڕەدا هێزەکانی حەشدی شەعبیش یارمەتی پێشمەرگە دەدەن و ئەوە لە کاتێکدایە پیشتر چەندین جار حەشدی شەعبی هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنەوە بەشیر و گوندەکانی دەورووبەری دابوو بەڵام سەرکەوتوو نەبووە.