Hemn Baban
18 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 19 شوبات 2019
هه‌ولێر-AA
ئومێد خۆشناو ده‌ڵێت "هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان یه‌كه‌مین كلیلی هه‌نگاونانه به‌ره‌و كوردستانێكی به‌هێز".
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان، ئومێد خۆشناو دوای ته‌واوبوونی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 18ی شوبات به‌ڕێوه‌چوو، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی به‌ست و تیایدا رایگه‌یاند "به‌ناوی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان پیرۆزبایی گه‌رم پێشكه‌ش به‌خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ین كه ئه‌مڕۆ هه‌نگاوێكی مێژووی نرا بۆ هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان كه یه‌كه‌مین كلیلی هه‌نگاونانه به‌ره‌و كوردستانێكی به‌هێز له كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌ت و له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان".
ئومێد خۆشناو گوتیشی: "ئێمه وه‌كو فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان خوازیاربووین ئه‌م پڕۆسه‌یه هاوشان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ئه‌نجام بده‌ین، به‌ڵام دوای چه‌ندین رۆژ له گفتوگۆ و دوای زیاتر له سێ مانگ له چاوه‌ڕوانی، هه‌موو هه‌نگاوه‌كان گیرایه به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و تێگه‌یشتنه هاوبه‌شه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتمانی هه‌مانبوو كه به‌ركه‌وتەی ئه‌وان پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان بوو بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێرێن، به‌ڵام دیار بوو فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌دوا ساته‌كاندا بڕیاری به‌شداری نهكردنییان دا و كاندیدیان بۆ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان نه‌بوو، ئێمه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌زگای یاسادانان و بۆ ئه‌وه‌ی هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی حكوومه‌ت چیدیكه دوانه‌كه‌وێت ئه‌وا هه‌ڤاڵێك له فراكسیۆنی پارتی بۆ سه‌رۆكی په‌رله‌مان كاندید كرا، له‌هه‌ر كاتێكدا له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ئه‌و رێككه‌وتنه‌مان ئه‌نجامدا به‌دڵنیاییه‌وه پابه‌ند ده‌بین به بنه‌ماكانی رێككه‌وتنی پێنجی شوبات و ئه‌و كات ئه‌و هه‌ڤاڵه‌ی ئێمه دەست لەکاردهكشێتهوه و كاندیدی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له لایه‌ن فراكسیۆنی پارتییه‌وه ده‌نگی پێده‌درێت".
خۆشناو له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا كه ئاژانسی ئانادۆڵو ده‌یگواستنه‌وه راشیگه‌یاند "وه‌كو فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان داواكاریین له‌و هێز و لایه‌نانه‌ی له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا گفتوگۆمان هه‌بووه هه‌نگاوه‌كانمان خێراتربكهین بۆ ئه‌وه‌ی ئاوڕێك له ژیان و بژێوی خه‌ڵكی كوردستان بده‌ینه‌وه و كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت و نه‌خشه رێگه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا، چاكتركردنی بژێوی ژیانی هاووڵاتییان، مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، كار و كه‌سابه‌تی هاووڵاتییان بۆ ئه‌وه‌ی له‌هه‌نگاوه‌كانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت هه‌موو ئه‌وانه جێگه‌یان ببێته‌وه".
ئه‌گه‌رچی به‌پێی زانیارییه‌كان ده‌بوو پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان كه پشكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه له لایه‌ن ئه‌و حزبه‌وه دیاریكرابا، به‌ڵام به بیانووی نه‌گه‌یشتنه رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان بایكۆتی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی كرد، یه‌كێتی داوا ده‌كات كه‌ركووك و به‌غدا و هه‌رێم و پۆسته‌كان هه‌مووی به‌یه‌ك پاكێج له‌گه‌ڵ براوه‌ی یه‌كه‌می هەڵبژاردنەکان كه پارتی دیموكراتی كوردستانه چاره‌سه‌ر بكرێن.
له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كه پاش زیاتر له 100 رۆژ دێت له سوێندخواردنی ئه‌ندامانی خوولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، ڤاڵا فه‌رید ئیبراهیم له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان به 62 ده‌نگ توانی ببێته سه‌رۆكی په‌رله‌مان، هێمن هه‌ورامی به 68 ده‌نگ توانی ببێته جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان و مونا نه‌بی قه‌هوه‌چی له پێكهاته‌ی توركمانی توانی به 60 ده‌نگ ببێته جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان.