هه‌ولێر
ئەمڕۆ شه‌ممه 4ی كانوونی دووه‌م ئیماراتی یەکگرتووی عه‌ره‌بی هاوكاریی مرۆیی گه‌یانده په‌نابه‌رانی سوری نیشتەجێی كه‌مپی كه‌ورگۆسك له قه‌زای خه‌باتی هه‌ولێر.
كونسوڵی گشتی ئیماراتی عه‌ره‌بی را‌شد مه‌نسور رایگه‌یاند "له‌چوار چێوه‌ی هه‌ڵمه‌تێكی خێرخوازی بۆ هنابهران له‌سه‌ر بانگه‌وازی میری ئیمارات له مانگی 12 ئه‌م هه‌ڵمه‌ته خێرخوازییهمان ده‌ست پێكردوه، لةئيَستادا مانگی سوری ئیمارات له هه‌ولێر كارەكان جێبه‌جێ ده‌كا."
هه‌ڵمه‌تی هاوكاری ئیمارات له‌م قۆناغەدا چوار كه‌مپ له سنوری پارێزگای هه‌ولێر ده‌گرێته‌وه و نزیكه‌ی 30 هه‌زار و 870 په‌نابه‌ری سوری لێی سودمه‌ند ده‌بن.
هاوكاریه‌كانی وڵاتی ئیماراتی عه‌ره‌بی بۆ ئاواره‌كانی سوری له سنوری پاریزگای هه‌ولێر بريتين لة جلوبه‌رگ و به‌تانی و ئامێری گه‌رمكه‌ره‌وه و بێشكه‌ی منداڵان، هه‌ڵمه‌ته‌كه پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو ده‌ستی پێكردوه، بڕيارە له رۆژانی داهاتوودا هاوكاری پەنابەرانی كه‌مپه‌كانی تریش بكرێ.
را‌شد مه‌نسور گوتی "ئیماراتی عه‌ره‌بی تا ئێستا به‌بڕی ملیۆنێك و 500 هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكی هاوكاری گه‌یاندۆته پەنابەرانی سوری له هه‌رێمی كوردستان، له هاوكاری زیاتریشیان به‌رده‌وام ده‌بین."
له سنوری پارێزگای هه‌ولێر تا ئێستا چوار كه‌مپ بۆ پەنابەرانی سوری كراونه‌ته‌وه، به‌پێی زانیاریيه‌كان، بڕیاره له رۆژانی ئاینده‌دا ئیماراتی عه‌ره‌بی كه‌مپێكی 300 خێوەتی له ناحیه‌ی قوشته‌په بۆ جێگیركردنی په‌نابه‌رانی سوری بكاته‌وه.