Zana Natık Kerem
14 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 15 ئەیلوول 2017
نیودلهی ــ AA
وەزارەتی دەرەوەی هیندستان راگەیاند كە هیندستان یارمەتی مرۆیی رەوانەی موسڵمانانی رۆهنیگیا دەكات كە بەم دواییانە بە هۆی كردەی توندوتیژی و كۆمەڵكوژی لە هەرێمی ئاراكان رۆژئاوای میانمار بەرەو بەنگلادیش ئاوارە بوون.
بە پێی ئاژانسی هەواڵیی (PTI) لە بەیاننامەیەكدا كە وەزارەتی دەرەوی هیندستان بڵاوی كردووەتەوە ئاماژە بەوە دراوە كە لە ئەمڕۆ پێنجشەممەوە، یارمەتییە مرۆییەكان لە رێگەی ژمارەیەك گەشتی ئاسمانییەوە رەوانەی ئاوارەكانی رۆهینگیا لە بەنگلادیش دەكرێن.
لە بەیاننامەیەكدا وەزارەتەكە رایگەیاندووە كە هیندستان ئامادەیە هەر یارمەتییەكی دیكە پێشكەش بكات ئەگەر حكوومەتی بەنگلادیش بۆ ئاوارەكانی رۆهینگیا داوای بكات.
ئەمەش لە كاتێكدایە كە ئەمڕۆ، نەتەوە یەكگرتووەكان رایگەیاند كە ژمارەی ئەو موسڵمانە ئاراكانیانەی كە لە ٢٥ی ئابەوە تا ئێستا بە هۆی رووداوە توندوتیژییەكانی میانمارەوە پەنایان بۆ بەنگلادیش بردووە گەیشتووەتە ٤٠٠ هەزار كەس".
لە ٢٥ی مانگی ئابی رابردووەوە، هێزەكانی سوپای میانمار كۆمەڵكوژی دژ بە موسڵمانانی رۆهینگیا لە هەرێمی ئاراكان رۆژئاوای ئەو وڵاتە دەست پێكردووە.