Rewa Mahmut Hasan
19 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 19 تشرینی یەکەم 2016
مێلبۆرن - AA
وەزیری دەرەوەی ئوستڕاڵیا، جولی بیشۆپ لە راگەیەنراوێکدا کە لە سایتی رەسمی وەزارەتەکە بڵاوبۆتەوە، ئاماژە بەوە دەکات کە وڵاتەکەی بڕی ١٠ ملیۆن دۆلار وەک یارمەتی مرۆیی رەوانەی مووسڵ دەکات بۆ خۆراکی پێویست و یارمەتی پزیشکی و دابینکردنی پێداویستی مانەوەی کاتی بۆ لێقەوماوان.
ئوستڕاڵیا بەشدارە لەئۆپەراسیۆنەکانی هاوپەیمانی دژبە داعش و ماوەی دوو ساڵە لە هێرشە ئاسمانیەکانی سووریا و عێراقدا، بەشدارە.