ئدلب
لە روونکردنەوەیەکدا ئەنجوومەنی شۆڕشی گشتی لە سووریا کە بەرپرسی لایەنی ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتەیە، ئاماژەی بەوەداوە شەڕێکی قورس لە نزیک نەخۆشخانەی وەتەن لە شارۆچکەی جیر شغور روویداوە کە لە ژێر گەمارۆی ئۆپۆزسیۆندایە.
لە روونکردنەوەکەدا هاتووە بەهۆی شەڕ و پێکدادانەکانەوە ٧٠ سەرباز کوژراون کە چەکدارانی حیزبوڵاشیان لەناودایە، هاوکات فڕۆکەکانی جەنگی رژێم چواردەوری نەخۆشخانەکەیان بۆردومان کردووە، هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنیش هێزەکانی رژێمیان لەناوچەکە وەدەرناوە و خاڵی پشکنینی دیبسیان کۆنتڕۆڵ کردووە.