Rewa Mahmut Hasan
18 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 19 تشرینی یەکەم 2016
پاریس AA
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا یان مارک ئایرۆڵت لەمیانی کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ پەیامنێرانی دیپلۆماسیدا ئاماژەی بەوەدا کە وڵاتکەی بۆ ئامادەکاری پلانی سەقامگیری و داهاتووی موسڵ، رۆژی پێنچشەممە لە پاریس کۆبوونەوەیەک لەسەر ئاستی وەزیرانی وڵاتان رێکدەخات.
ئایرۆڵت ئاماژەی بەوەدا کە بەبەشداری ئەمریکا، تورکیا ،یەکێتی ئەوروپا و وڵاتانی کەنداو کۆبوونەوەیەک رێکدەخات بۆ ئامادەکاری پلانی سیاسی و سەقامگیری بۆ موسڵ.
ناوبراو ئاشکرای کرد کە ٢٠ وڵات بەشدار دەبن لە کۆبوونەوەکەدا جگە لەئێران، ئەمە لەکاتێکدایە کە وەزیری دەرەوەی عێراق ئیبراهیم جەعفەری سەرۆکایەتی کۆبوونەوەکە دەکات .
ئایراوڵ گوتی: "دەبێت جەنگەکە ببرێتەوە بەڵام بەدەستهێنانی ئاشتی و گەران بەدوای رێگەکانیدا کارێکی گرنگە، دەبێت پێش هەموو شت هەوڵی پاراستنی کەسانی مەدەنی موسڵ و گوندەکانی چواردەور بدرێت و یارمەتیی مرۆییان بۆ رەوانە بکرێت".
ناوبراو ئاماژەی بەوەدا کە ئامادەکردنی پلانی سەقامگیری بۆ موسڵ و ناوچەکە زۆر گرنگەو دووپاتیشی کردەوە کە نیگەرانیەک هەیە لەبارەی هەڵهاتنی تیرۆریستانی داعش بۆ ناو سووریا لەدوای دەرکردنیان لە موسڵ .
وەزیرانی بەرگری هاوپەیمانی دژ بە داعش لە ٢٥ ی ئەم مانگەدا لا پاریس کۆدەبنەوە .