Muhammet Ali Kemal
02 تشرینی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 05 تشرینی یەکەم 2015
سه‌رۆکی په‌رله‌مانی تورکیا عیسمه‌ت یڵماز رایگه‌یاند: "ئه‌م رێکخراوه به‌رهه‌می ئه‌م خاکه نییه. له‌وانه‌یه هه‌ندێک جار رێگه‌ی تێبچێت له‌ناو خه‌ڵکه‌وه بێن. دارده‌ستی هێزه ده‌ره‌کییه‌کانه. پێویسته میلله‌ته خۆشه‌ویسته‌که‌مان زۆر باش ئه‌وه بزانێت. ئایا کوشتنی که‌سانی بێ‌تاوان ده‌کرێت هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به گه‌ڕان به‌دوای ماف‌دا هه‌بێت"؟
یڵماز له دێسکی نووسه‌رانی ئاژانسی ئانادۆڵو روونکردنه‌وه‌ی سه‌باره‌ت به ژماره‌یه‌ک بابه‌تی رۆژه‌ڤ دا.
سه‌رۆکی په‌رله‌مان جه‌ختی له‌وه‌کرده‌وه رێکخراوی تێرۆریستی گه‌لی له‌پشت نییه و گوتی: "له رووداوه‌کانی جزیره یاخود ئه‌و رووداوانه‌ی له‌شوێنه‌کانی دیکه روویاندا ویستیان گه‌ل پشتیان بگرێت. به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ک گه‌ل پشتی نه‌گرتن. گه‌ل هیچ کاتێک پشتی رێکخراوی تێرۆریستی ناگرێت که بووه‌ته دارده‌ستی هێزه ده‌ره‌کییه‌کان".
یڵماز باسی له‌وه‌کرد هه‌واڵگری هێزه‌کانی ته‌ناهی زۆر به‌هێزه و کاری هه‌واڵگری زۆرباش له‌سه‌ر ناوه‌نده لۆجستییه‌کان و که‌مپه‌کانی په‌که‌که کراوه و له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م کارانه‌ش ئۆپه‌راسیۆنی زۆر کاریگه‌ر ئه‌نجام دراون و ئه‌نجامی به‌رجه‌سته به‌ده‌ستهاتوون.
عیسمه‌ت یڵماز گوتی: "پۆلیسه‌که‌ت ده‌کوژێت، هاووڵاتییه‌که‌ت ده‌کوژێت، سهربازهکهت ده‌کوژێت و تۆ هیچ شتێک ناکه‌یت. چ ده‌وڵه‌تێکی یاسایی ئه‌مه قبوڵ ده‌کات؟ ده‌وڵه‌ت بۆچی هه‌یه؟ چیت هه‌یه ئێستا نهتگوتبێت و که چه‌ک ده‌گریت به‌ده‌سته‌وه ده‌ته‌وێت بیڵێی"؟