دیاله
سەر لە بەیانی ئەمڕۆ كاتژمێر شەش هێزی پێشمەرگەی كوردستان بەهەماهەنگی لەگەڵ سوپای عێراق و ژمارەیەك میلیشیا هێرشێكی بەرفراوانییان بۆ هەردوو ناحییەی جەلەولا و سەعدییە لە پارێزگای دیالە دەست پێكردووە.
سەرچاوەیەكی ئاگادار لە ناوچهكه بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "لەو شەڕەدا هەماهەنگی تەواو لەنێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق هەیە و توانیویانە لە پێنج قۆڵەوە هێرش بكەن و بچنە نێو هەردوو ناحییەی جەلەولا و سەعدییە و لە هەردوو ناحییەدا جێگیر بوون و ئێستا شهڕ له چەند گەڕەكێكی كەم لهو دوو ناحیهیه ماوه".
بەپێی زانیارییەكانی ئاژانسی ئانادۆڵو، شەڕەكەی میحوەری جەلەولا راستەوخۆ لەلایەن جێگری سەرۆكی هەرێم كۆسرەت رەسوڵەوە سەرپەرشتی دەكرێت بە هەماهەنگی لەگەڵ هەریەك لە مەلا بەختیار و مەحمود سەنگاوی وەكو بەرپرسانی میحوەرەكە.
پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو له دهڤهرهكه ئاماژهی بهوهش كرد كە هێزەكانی پێشمەرگە توانیویانە ئەمڕۆ سەربازگەیەكی زۆر گرنگ لەنێوان هەردوو ناحییەی جەلەولا و سەعدییە كۆنترۆڵ بكەن كە شوێنێكی ستراتیژییە و پێشتر ناوی سەربازگەی كوبرا بووە و چەكدارانی داعش مەشقیان تێدا دەكرد.
جگە لەوەی شەڕ هێشتا لە جەلەولا و سەعدییە بەردەوامە، هاوكات تیمەكانی ئهندازهی ههڵگرتنهوه و پووچهڵكردنهوهی مین گەیشتوونەتە هەردوو ناحیهی جهلهولا و سهعدییه.