ڕیاز
ئەمساڵ بەھۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی (کۆڕۆنا corona )لەسعودیە، توشبووانی گەیشتوونەتە ٧٦ کەس.
وەزارەتی تەندرووستیی سعودیە رایگەیاند: لەساڵی پارەوە ھەوڵیانداوە کۆنتڕۆڵی پەتاکە بکەن، بەڵام بەھۆی پەتای کۆرۆناوە لەئەیلولی ساڵی پارەوە تا ئێستا ٣٩ کەس گیانیان لەدەستداوە.
وەزیری تەندرووستی سعودیە (عەبدوڵڵا بین عەبدولعەزیز) سەرباری رەتکردنەوەی تۆمارکردنی تووشبووی تازە بە پەتای کۆرۆنا، بەڵام خوازیاربوو ئەمساڵ حکومەت رێگە بە (ژنانی سکپڕ، منداڵان، پیروپەککەوتە، توشبووانی نەخۆشیی شەکرەو رەبۆو ئایدز) نەدا بۆ فەریزەی حەج بچنە سعودیە.
ڤایرۆسی کۆرۆنا لەناوچەی ئەلئیحسا، شاری ڕیاز، تائیف خەڵکی توشی نەخۆشیی کردووە،
کاریگەریی ئەم نەخۆشییە بۆسەر مرۆڤ، سیی و گورچیلەکان تێکدەدات و بەرگری لەش ناھێڵێ.
ڤایرۆسەکە بەتێکەڵبوونی خەڵک دەگوازرێتەوە بۆ یەکتر.ھێشتا زانایان چارەسەرێکی تەواویان لا نییە لەسەر چۆنییەتی لەناوبردنی ڤایرۆسەکە.