دیمەشق
ئەنجومەنی گشتی شۆڕشی سوریا بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند: ھێزەکانی سوپای ئەسەد لەھێرشێکی فڕۆکە شەڕکەرەکانیدا لەڕۆژھەڵاتی شاری دیمەشق، چەکی کیمیایی بەکارھێناوەو سەدان كەس كوژراو و برینداربوون.
ئەنجومەنی گشتی شۆڕشی سوریا زانیارییە سەرەتاییەکانی ئاشکراکردو بە گوێرەی ئامارەکانی ئەوان، ٤٣٠ کەس کە بەشی زۆریان ژن و منداڵن گیانیان لەدەستداوەو سێ ھەزارو ٦٠٠ کەسیش برینداربوون.