ئەنقەرە
بەپێی وردەکاری سەرچاوە دیبلۆماسییەکان شەوی رابردوو ٢٩ی تشرینی دووەم، وەزیری دەرەوەی تورکیا ئەحمەد داودئۆغڵو پەیوەندیی بە جۆن کیری وەزیری دەرەوەی ئەمریکاوە کردووە. لە پەیوەندییەکەدا رێککەوتننامەکەی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران و دوا گۆڕانکارییەکانی سوریا خرانە بەر باس. کیری لەبارەی گۆڕانکاری و ھەنگاوی لە شەش مانگی داھاتوودا زانیاری دیە داودئۆغڵو.
داود ئۆغلو دوای پیرۆزبایی و دەستخۆشیکردن لە کیری بۆ ھەنگاوەکانی رێککەوتننامەکەی جنێڤ، ئامادەیی تورکیای بۆ ھەر کارێک دووپاتکردەوە کە ببێتە ھۆی سودبەخشین بەو ھەنگاوانە. ھەردوو وەزیر باسیان لە گۆرانکاری و ئامادەباشییەکان بۆ جنێڤ٢ کرد.