دھۆک
حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند ئەو خهندهقهی کە بڕیارە تا نزیکی گوندی ئەلۆکا بکۆڵدرێ تەنیا ١٥ کیلۆمەتری ماوە، شۆڤەڵەکان خهندهقێكی سێ مەترە قووڵ و دوو مەترە بەرین دەکۆڵن، ھێزی پێشمەرگە و ھێزی پاسەوانی سنوری عێراقی لە کاتی ھەڵکەندنی خهندهق ناوچەکە دەپارێزن.
محەمەد حەسەن فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە ناوچەکە بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "حکومەتی فیدراڵی عێراق بڕیاری داوە لە سەرانسەری سنوری خۆی لەگەڵ سوریا کە ٦٠٤ کیلۆمەترە، خهندهقێك لێبدرێ تا ئێستا ٥٩٠ کلیۆمەتری خهندهقهكه تەواو بووە تەنیا ١٥ کیلۆمەترەی ماوە. ئەو خهندهقه وەک دیواری چین و دیواری بەرلین نییە، کاتێک رێوشوێنی پێویستی ئەمنی گیرانە بەر ئەوا پڕکردنەوەی زۆر ئاسانە، ئەو کاناڵە وەکو ئەوە نییە کە چەند کەس و لایەنێک دەڵێن بۆ رێگری کردن لە ھاتوچۆی پەنابەرانی سوریا ئامادە کراوە، بۆ ھاتوچۆی خەڵکی مەدەنی دەروازەی سنوری خابوور کراوەیە."
حەسەن له بهردهوامی قسهكانیدا گوتی: "بە ھۆی نەبوونی کۆنترۆڵ لە سەر سنورەکان لە لایەن سوریاوە، گروپە چەکدارە تیرۆریستییەکان زۆر بە ئاسانی دێنە نێو سنورەکانی عێراقەوە. لەو چوارچێوەیەدا لە ماوەی سێ مانگدا زیاتر لە ٩٠٥ کەس کە ویستوویانە بە قاچاخ بێنە نێو خاکی عێراقەوە دەستگیر کراون. لە کاتی لێپرسینەوە لەو کەسانەدا بۆمان دەرکەوتووە کە بەشێکی زۆریان بۆ ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی چالاکی تیرۆریستی ھاتوونەتە عێراق. لە نێوانیانیشدا بازرگانی چەک و تەقەمەنی ھەیە، دەست بە سەر بڕێکی یەکجار زۆر چەک و تەقەمەنی جۆراوجۆردا گیراوە، بێگۆمان ئەمە بۆ بازرگانانی چەک کێشە نییە چونکە ئەوان تەنیا سەیری پارەکەیان دەکەن، سنوریش تەنیا لە یەک لاوە کۆنترۆڵ ناکرێ، وەکو دەزانن لە سوریا ھێزی پێویست بۆ پاراستنی ئاسایشی سەر سنور نییە، ئێمە لە چوارچێوەی بڕیارەکانی حکومەتی فیدراڵدا سنورەکانی خۆمان دەپارێزین."
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.