لەندەن
چاوەڕوان دەکرێ وەزیری دەرەوەی بەریتانیا (ویلیەم ھێگ) رۆژی ٢٤ی ئەیلول لە نیویۆرک، چاوی بە وەزیری دەرەوەی ئێران (محەمەد جەواد زەریف) بکەوێ.
بەریتانیاو زۆربەی وڵاتە رۆژئاواییەکان سەردەمی رۆحانی بە "ھەل" دەزانن بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سوریاو دۆسێی چەکی ناوەکیی ئێران.
وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لەبارەی دەنگۆی کۆمەک و پاڵپشتی کردنی رژێمی ئەسەد لەلایەن ئێرانەوە پەیامی "ئامادەی وتووێژین لەگەڵتان لەبارەی سوریا"ی بە ئێران دا.
ھەروەھا ھێگ گوتی "لەمەسەلەی بوون یان نەبوونی رۆڵی ئێران لە قەیرانی سوریا، لەناو تاقیکردنەوەدایە. چونکە بەپێی بەڵگەکان ئێران بەشێوەیەکی چڕ کۆمەک و پاڵپشتیی رژێمەکەی ئەسەد دەکات. سەرەڕای ئەوانە ئێمە ئامادەین وتووێژ لەگەڵ ئێران بکەین".
بەریتانیا رایگەیاند پێش وەرگرتنی پۆستی سەرکۆماررۆحانی بانگەوازی بەھێزکردنی پەیوەندیی نێوان وڵاتەکەی و بەریتانیا کردووە.
ھێگ رایگەیاند مانگی رابردوو لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا وتووێژی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی پێشووی ئێران کردووە، لە پەیوەندییەکەدا باسیان لە ھەنگاوەکانی ھەردوولا لەمەڕ نزیکبوونەوەو ھەوڵی چارەسەری کێشەکان کردووە".
سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا راستەوخۆ دوای وەرگرتنی پۆستەکەی ، لە نامەیەکی بۆ (رۆحانی) نووسیبووی "ھیوادارم دەستبەکاربوونت وەک سەرکۆماری ئێران کارایەکی یاریدەدەر بێ بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانمان".
بەریتانیا ساڵی ٢٠١١ باڵوێزخانەی خۆی لەتاران داخست.