10 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 11 مای,س 2017
هەولێر ــ AA
سەرۆكی ئەنجوومەنی نیشتمانی كورد لە سووریا (ئەنەكەسە)، ئیبراهیم برۆ رایگەیاند كە لە هەنگاوێكی تۆقێنەردا، چەكدارانی پەیەدە هێرشیانكردووەتە سەر بارەگای گشتی ئەنجوومەنی نیشتمانی كورد لە شاری قامیشلۆ ــ گەڕەكی سیاحی و بە زۆر بارەگاكەیان داخستووە.
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، ئیبراهیم برۆ گوتی: "لە میانی هێرشكردنەكەدا، چەكدارانی پەیەدە ژمارەیەك سەركردە و ئەندامانی پارتەكانی ناو ئەنجوومەنی نیشتمانی کورد لە سووریایان دەستگیركرد".
ناوی ئەو سەركردە و ئەندامانەی ئەنجوومەنی نیشتمانی كورد لە سووریا كە چەكدارانی پەیەدە لە ناو بارەگای گشتی ئەنجوومەنی نیشتمانی كورد لە سووریا دەستگیریان كردوون كە ئەمە ناوەكانیان. ــ فەسڵە یوسف ، نارین مەتینی ، مەحمود مەلا ، موحسن تاهر ، عەبدولسمەد خەڵەف بڕۆ ، فەتحی كدۆ ، ئەحمەد عجە ، مەحمود حەج عەلی ، فەرهاد تمی ، محەمەد ئەمین حوسام ، نورەددین فەتاح ، تاهیر حەساف ، قاسم شەریف.
ئیبراهیم برۆ گوتیشی: "پەیەدە بە ئامانجی ترس و تۆقاندنی ئەندامانی ئەنجوومەنی نیشتمانی كورد لە سووریا و لایەنگرانی ئەنجوومەنەكە ئەنجام داوە بۆ ئەوەی درێژە بەو سیاسەتەی بدات كە لە رێگەی چەكداریی بۆ كۆتایی هێنانی ژیانی سیاسی لە رۆژئاوای سووریا گرتوویەتی بەر".
سەرۆكی ئەنجوومەنی نیشتمانی كورد لە سووریا ئاماژەی بەوەش دا، پەیەدە ئەو سیاسەتەی بە قۆستنەوەی شەڕی داعش گرتووەتە بەر دەیەوێت ئەنجوومەنی نیشتمانی كورد لە سووریا ناچار بكات دان بە ئیدارەكەی بنێت بە ئامانجی ئەوەی ئەو شكستهێنانەی دابپۆشێت كە لە بەڕێوەبردنی ناوچە كوردییەكان لە سووریا رووبەڕووی بووەتەوە.
ناوبراو گوتیشی: "ئێمە لە ئەنجوومەنی نیشتمانی كورد لە سووریا بۆ هەموو جیهان دووپاتی دەكەینەوە كە ئەو كردەوە تیرۆریستیانەی پەیەدە سەختەكردنی بانگەواز و دروشمەكانی بۆ دیموكراتی دەردەخات".
لە كۆتاییدا ئیبراهیم برۆ گوتی: "ئەم كردەوانەی پەیەدە، ئەوەندەی دیكە وا لە ئێمە دەكات كە زیاتر لەسەر پڕۆژەی نەتەوەیی و بەرگریكردن لە گەلەكەمان سووربین و زیاتر بە رووی كردەوە تیرۆریستییەكانی پەیەدە كە خزمەت بە ئەجیندای رژێمی بەعس دەكات، بووەستینەوە".
سەرۆكی ئەنجوومەنی نیشتمانی كورد لە سووریا گوتیشی: "ئەو سیاسەتەی كە پەكەكە بەر لە ٣٥ ساڵ لە توركیا گرتوویەتەبەر و ئەوەی ئێستاش كە لە سووریا گرتووەیەتیە بەر كە منداڵ و خەڵك بە نەفامی و نەزانی پەروەردە بكرێت و لە خوێندن و فێركردن دوور بخرێنەوە، هەروەها خەلك پەنابەر بن، یان ئەوەتا دەبێت لە گەڵ ئەواندا بن".
سەبارەت بە رەوشی لەشكری رۆژ لە ناوچە كوردییەكانی سووریا، ئیبراهیم برۆ گوتی: "ئێستا بە هەزارەها پێشمەرگەی ئێمە ئامادەن بۆ پەرینەوە بۆ سووریا و ئەوش ئاشكرایە كە چەندین جار بەربەست و كێشە لە سەر ئەو بابەتە دروست بوو، ئێمە شەری براكوژیمان نەكردووە و ئەوان بە شكستهێنانی ئیدارەیان دیسانەوە دەیانەوەێت ئێمە خراپ پێشان بدەن"
سەبارەت بە پێدانی چەك بە پەیەدە لەلایەن ئەمریكاوە، سەرۆکی ئەنجوومەنی نیشتمانی کورد لە سووریا، ئیبراهیم برۆ گوتی: "هەرچەندە بەناوی شەری دژی تیرۆر چەك بە پەیەدە دەدەن بەڵام ئەوان ئەو چەكانە بۆ مەرامی خۆیان بەكار دەھێنن"