Hemın Othman Mohammed
21 کانوونی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 22 کانوونی دووەم 2016
بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت كه رووسیا 100 سه‌ربازی ره‌وانه‌ی قامیشلۆ كردووه كه له‌ژێر كۆنترۆڵی رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د و هێزه‌كانی په‌یه‌ده دایه.له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه له‌لایه‌ن كۆمیته‌ی رێكخستنی ناوخۆی سووریاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، رۆژی سێشەممە سه‌د سه‌ربازی رووسی به فڕۆكه‌یه‌كی سه‌ربازی سووری، گه‌یشتوونه‌ته فڕۆكه‌خانه‌ی قامیشلۆ.به‌پێی روونكردنه‌وه‌كه، سه‌ربازه‌كان له‌وێوه ره‌وانه‌ی 154مین فرقه‌ی سه‌ربازی كراون له به‌رزایی تهرتهب له باشووری قامیشلۆیە و له‌ژیر ده‌سه‌ڵاتی په‌یه‌ده و هێزه‌كانی ئه‌سه‌ددایه.چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌و هێزه رووسیه له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د جێگیر بكرێن، نه‌ك ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی په‌یه‌ده.له فرقه‌ی 154 یه‌كه‌ی تۆپهاویژ و سیستمی ئه‌نتی-رادار و رادار جێگیركراوه كه پارێزگاری له فرۆكه‌خانه‌ی قامیشلۆ ده‌كه‌ن.له ئێستادا فڕۆكه رووسیه‌كان له بنكه‌ی ئاسمانی همه‌یم جێگیركراون.