Ramal Mahmood
07 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 10 کانوونی یەکەم 2016
لەندەن - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو لەگەڵ وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، بۆریس جۆنسۆن کۆبووەوە.
جۆنسۆن بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ سەردانی بڕۆکسڵی کردووە و لە پەیامێکیدا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ئاماژەی بەوە داوە کە کۆبوونەوەی ئەرێنی لەگەڵ چاوشئۆغڵو ئەنجام داوە لە بارەی رەوشی سووریا و قوبرس. نووسیوویشیەتی: "شانشینی یەکگرتوو بەردەوام دەبێت لە دۆستایەتی بەهێزی خۆی لەگەڵ تورکیا".
جۆنسۆن هەروەها وێنەیەکی فۆتۆگرافی کۆبوونەوەی شاندە تورکی و بەریتانییەکەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاوکردەوە.