قاهیره
نه‌بیل ئه‌لعه‌ره‌بی سكرتێری گشتی یه‌كێتی عه‌ره‌بی, له ڕونكردنه‌وه‌یه‌كی نوسراویدا سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی ئێستای عێڕاق ده‌دوێت ده‌ڵێت "ئێمه زۆر نیگه‌رانی هاوڵاتیانی عێڕاقین و ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه بۆمڕێژكراوانه و هێرشه چه‌كدارییانه ده‌كه‌ین , به‌تایبه‌تی له مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زاندا كه بۆته مایه‌ی خوێنڕشتن و ماڵوێرانی بۆ هاوڵاتیان"وه هه‌روه‌ها ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه چه‌كدارییه‌ی كرد كه ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر چه‌ند خێزانێك له گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری شاری دیالا, كه به زۆر ناچار كران بگوازرێنه‌وه , هۆكاره‌كانی زۆربه‌ی ئه‌و ناكۆكییانه‌ش ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ ململانێی مه‌زهه‌بی.