الحسکة - ئادەم دەمیر / ئیمرا یۆروولماز
ئاگری شەڕی ناوخۆی سوریا لە بڵێسە و کڵپەدایە. لەلایەک شەڕی دژ بە ئەسەد و لە لایەکیترەوە پێکدادانەکانیتر بەتەواوی بێزاری خستۆتە دڵی خەڵکی سوریا. لە چەند رۆژی رابردوو, لە (رەئسولعەین)دا پێکدادانەکانی نێوان سوپای ئازادی سوری و ( پارتی یەکێتی دیموکراتی ) کە بە درێژەپێدەری رێبازی (پێ کا کا) ناوزەندکراوە زنجیرە فۆبیایەکیتری لەگەڵ خۆیدا ھێنا.
لە گەرمەی شەری ریمەیلادا, ویستی راگەیاندنی (حوکمی زاتی) لەلایەن بەرپرسانی پارتی یەکێتی دیموکراتەوە دەستی پێکرد. تیمی (ئاژانسی ئەنەدۆڵ) گەیشتە باکوری سوریا و ناوچە کوردنشینەکان بۆ قسەکردن لەگەڵیان دەربارەی باسی پێکدادانەکان و (حوکمیزاتی).
ناوچەکانی (قامشلۆ . ئامودێ, دیربەسییە و رەئسولعەین) لە ئێستادا بە رێژەیەکی زۆر لە ژێر کۆنتڕۆڵی ھێزی چەکداری (پارتی یەکبوون)ن کە باڵێکی سەر بە ( پارتی یەکێتی دیموکراتی)ە. لە ھەموو ناوچە کوردنشینەکاندا خاڵی پشکنینیان داناوە و لە ھەموو رێگاکاندا پشکنینی ناسنامە بەردەوامە و بگرە زۆربەی جار خەڵک لە ئۆتۆمبیلەکانیان دادەبەزێنن و ئۆتۆمبیلەکانیش دەپشکنن.
ھاوپەیمانیەتی و حوکمی زاتی بۆ تەواوی سوریا
دوای ئەوەی ھێزە چەکدارەکانی (پارتی یەکێتی دیموکرات) جێگربوون لەو شوێنە حکومیانەی کە رژێمی بەعس جێیھێشتووە , باسی حوکمی زاتی یان دامەزراندنی دەوڵەتێکی کاتی ھاتۆتە کایەوە.
لەلایەکەوە بەردەوامبوونی پیکدادانەکانی نێوان ھەردوولا , لەلایەکیتریشەوە توندکردنی سنوورەکانی تورکیا لەم چەند ھەفتەیەدا لەلایەن تورکیاوە کوردەکانی سوریای بێتاقەت کردووە. چونکە ئەم کوردانە دەیانەوێ خۆبەدووربگرن و نایانەوێت ببنە قوربانی ئەم توندو تیژییە. تەنانەت لە بابەتی حوکمی زاتیشدا کوردەکانی سوریا بیرو بۆچوونی جیاجیایان ھەیە.
ئەندامی دامەزرێنەری (جوولەی کۆمەڵگەی دیموکراتی) دکتۆر ناسر حاجی مەنسور وتی "ھیچ کەسێک حوکمی زاتی رانەگەیاندووە, کوردەکانی سوریا دەیانەوێت ئەم حوکمی زاتی بۆ ھەموو وڵاتی سوریا دەستەبەر بکرێت" دکتۆر ناسر لەدرێژەی وتەکانیدا وتی" مەسەلەی وڵاتێکی کوردی لە ئارادایە بەڵام ھێشتا نەبۆتە واقع. بەڵام وا باشترە تورکیا ھەندە بەتەنگ فۆبیای کوردییەوە نەبێت و ئەو ترسەی نەمێنێت, چونکە کوردەکانی سوریا تەنانەت ئاژانسێکی نھێنیشیان نیە. ئێمە تا ئێستا ھیچ خۆپیشاندانێکمان دژی تورکیا ئەنجام نەداوە و بەدرێژایی ئەم دوو ساڵە ھیچ زیانێکمان بۆ سنوورەکانیشی نەبووە.
مەسەلەی ئالا
دکتۆر دەربارەی ئەو ئالایەی کە لەسەر گردێکی قەزای دربەسییە ھەڵدراوە وتی"ئەوە شتێک نیە دژی تورکیا بێت و واتای پارچەکردنی خاکی کەس نیە. دروستکردنی مانایەکی قووڵی سیاسی بۆ ھەڵدانی ئالایەک شتێکی رەوا نیە.
دکتۆر ناسر کە زۆر نیگەرانە بە پێکدادانی کوردەکانی سوریا وتیشی"ھێزەکانی ئۆپۆزیسیۆن لە رەگەزی جیا پێکھاتوون و ناکۆکبوونیان ھەلی مانەوەی زیاتر یە رژێمەکەی ئەسەد دەدات. سەیرکردن و بێدەنگبوونیش لەلایەن جیھانەوە یارمەتی بەردەوامبوونی ئەم بارە ناخۆشە دەدات و ئەوەیش کە زەرەرمەندی یەکەمە ھەر خەڵکە رەش و رووتەکەیە. لە کۆتایشدا من نامەوێ بیر لە سوریایێکی بەش بەش کراو بکەمەوە چونکە ئەو کات کەس ناتوانێت بژیت".