تەهران
له مه‌راسیمێكی تایبه‌تدا كه به خوێندنه‌وه‌ی قورئانی پیرۆز ده‌ستی پێكرد , 11 همین سه‌رۆك كۆماری ئێران ده‌ستبه‌كار بوو .
له‌و مه‌راسیمه‌دا سه‌ره‌تا وه‌زیری ناوخۆی ئێرانی موسته‌فا نه‌جار راپۆرتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی 2013 پێشكه‌ش كرد و تێیدا ئه‌وه‌ی دوپات كرده‌وه كه هه‌موو ئه‌و گومان و تۆمه‌تانه ڕه‌تكرانه‌وه كه پێیان وابوو ساخته‌كاری له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ده‌كریت .
له دوای پێشكه‌ش كردنی راپۆرته‌كه‌ش موحه‌مه‌د گوڵپایه‌گانی راپۆرتی ده‌ستنیشان كردنی سه‌رۆك كۆماری خوێندنه‌وه‌و به‌و پێیه‌ش ئایه‌توڵا عهای خامه‌نه‌ئی ئیمزای له‌سه‌ر ئه‌نجامی ده‌نگدانه‌كان كرد و ڕۆحانی وه‌ك سه‌رۆك كۆماری 4 ساڵی داهاتووی كۆماری ئیسلامی ئێران دیاری كرد .
له ووتهیهكیشیدا ڕۆحانی سوپاسی خوای كرد بۆ ئه‌وه‌ی كه متمانه‌ی خه‌ڵكی به‌ده‌ست هێناوه‌و به شیاوی بینراوه بۆ ئه‌و پۆسته .
له به‌شێكی تری ووته‌كانیدا ڕۆحانی ئاشكرای كرد هه‌ڵبژاردنی كه‌سێك كه ساڵانێكی زۆر خزمه‌تی به ڕژێمه‌كه‌ی كردووه مانای ئه‌وه‌یه كه خه‌ڵك زۆر په‌رۆشه بۆ به‌ده‌سهێنانی داخوازیه‌كانی نه‌ك مانای ئه‌وه‌بێت كه هیچ درزێك كه‌وتبێته ڕژێم و خه‌ڵكه‌كه‌ی.
ڕۆحانی ووتیشی كه حكومه‌ت به‌رده‌وام ده‌بێت له به ده‌ستهێنانی ئومێد‌و ئاواته‌كانی خه‌ڵك و هاوكات وه‌فادار ده‌بێت به‌رامبه‌ر به پارساتنی حوكمه ئیسلامیه‌كه‌ی .
خامه‌نه‌ئی له دوای ڕۆحانی وتارێكی پێشكه‌ش كرد و ڕایگه‌یاند گه‌لی ئێران له‌گه‌ڵ زوڵم و زۆردا ساڵانێكی زۆر خه‌باتی كرد و دوای شۆڕش توانرامومارهسهی دین و دیموكراسی خۆیان بكه‌ن و بیدۆزنه‌وه.
له مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا چه‌ندین باڵوێزی ووڵاتان و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی باڵای ئێران وسه‌ربازانی پله به‌رز و كهسو كاری شه‌هیدان ئاماده‌ی بوون .
بڕیاره حه‌سه‌ن ڕۆحانی له ناو په‌رله‌مان له مه‌راسیمێكدا سوێندی یاسایی بخوات به به‌شداری چه‌ندین نوێنه‌ری باڵای ووڵاتی ئیقلیمی و جیهانی ,ئهمهئ بۆ یه‌كه‌م جاره بانگهێشتی ووڵاتانی ده‌ره‌وه ده‌كرێت بۆ ئه‌و مه‌راسیمه له دوای شۆڕشی ئیسلامی ئێرانه‌وه .