hemn husain
31 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 01 ئاب 2016
بە مەبەستی هێنانی گەشتیار بۆ هەرێمی کوردستان ژمارەیەک کۆمپانیای گەشتیاریی گەیشتنە هەرێمی کوردستان و لەگەڵ خاوەن هۆتێل و خاوەن مۆڵەکان کۆبوونەوە و ئامانج لەو کۆبوونەوەیەش، هەماهەنگی و داشکاندنی نرخەکانە بۆ گەشتیاران.
لە سەر بانگهێشتکردنی بەرێوەبەرایەتی گشتیی گەشتوگوزاری ھەولێر 25 کۆمپانیای گەشتیاریی گەیشتنە شاری ھەولێر و دیدارێک لە نێوان کۆمپانیاکانی گەشتیاریی و خاوەن مۆڵ و هۆتێلەکان بەڕێوەچوو.
ئامانج لە دیداری کۆمپانیاکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق، دانانی میکانزمێکی گونجاو بوو بۆ ئەوەی لە کاتی ھاتنی گەشتیاران ئاسانکاری تەواویان بۆ بکرێت لەخاڵەکانی گەیشتنی گەشتیاران بۆ ناو شاری ھەولێر و ھەروەھا ھێنانی زۆرترین رێژەی گەشتیاران بۆ ناوچە گەشتیارییەکانی سنووری پارێزگای ھەولێر.
بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری پارێزگای هەولێر نەریمان فازڵ لە لێدوانێکی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "ئامانج لە رێکخستنی ئەو دیدارە ئەوەیە کە زۆرترین رێژەی گەشتیار روو لە هەرێمی کوردستان بکەن و بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ لایەنەکانی ئەمنیی و بەرپرسی بازگەکان لە هەماهەنگیداین بۆ ئەوەی کارئاسانییان بۆ بکرێت لە کاتی هاتنە ژوورەوەیان بۆ هەرێمی کوردستان و هەروەها لەگەڵ خاوەن هۆتێلەکانیش کۆدەبنەوە بۆ ئەوەی بتوانن زۆرترین رێژەی گەشتیار روو لە هەرێمی کوردستان بکەن".
نەریمان فازڵ ئاماژەی بە بەرزبوونەوەی رێژەی گەشتیاران کرد و هاوکات ئاشکرایکرد ئەو سیستەمەی ئێستای پێدانی ڤیزای تورکیا بە هاووڵاتییانی عێراق و هەرێمی کوردستان وایکردووە کە رێژەیەکی زیاتر گەشتیار روو لە هەڕێمی کوردستان بکەن و لەمبارەیەوە گوتی: "رێژەی گەشتیاران بەراورد بە دوو ساڵی رابردوو تەواو بەرز بووەتەوە و رۆژانەی چەندین پاس لە رێگای بازگەکان دێنە هەرێمی کوردستان و لە هەمانکاتیشدا سیستەمی پێدانی ڤیزای تورکیا بە هاووڵاتییان وایکردووە کە ئەو کەسانەی ناتوانن ڤیزای وڵاتی تورکیا وەربگرن ئەوا روو لە هەرێمی کوردستان دەکەن و بەم شێوەیەش رێژەیەکی زیاتری گەشتیار روو لە هەرێمی کوردستان بکەن".
بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری پارێزگای نەریمان فازڵ هەولێر گوتیشی: "دوای ئەو دیدارەش بڕیارە گەشتی مەیدانی دەست پێبکات بۆ هاوینەهەوارەکانی شەقڵاوە و سۆران و چۆمان، بۆئەوەی زۆرترین شوێنی گەشتیاری نیشانی کۆمپانیاکانی گەشتیاریی بدرێت.