کابوڵ
حامید کارزای سەرۆکی ئەفغانستان لەگەڵ شاندێکی ئەمریکا کۆبوویەوەو لەبارەی ستراتیژو ھەماھەنگیی نێوان ئەفغانستان و ئەمریکا وتووێژیانکردووە.
سایتی رەسمی سەرۆکایەتی کۆماری ئەفغانستان بڵاویکردەوە: کارزای لە دیدارەکەدا ھیوای خواستووە مردنی سەرکردەی تاڵیبان (حەکیمولڵا مەسعود) کاریگەریی خراپ لەسەر پرۆسەی ئاشتی لە ئەفغانستان دروست نەکات.
کارزای ھەروەھا کاتی کوژرانی مەسعودی بە "نەگونجاو" وەسفکردووە، لەگەڵ ئەوەشدا پێی وابووە، دەکرێ درێژە بە پرۆسەی ئاشتی بدرێ.
رۆژی ھەینی لە ئاکامی بۆردومانی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانیی ئەمریکی لە باکووری وەزیرستان، سەرکردەی تاڵیبان حەکیمولڵا مەسعودو چوار پاسەوانی کوژران.