ئەمڕۆ چوارشەممە ١٩ی شوبات، بە ئامادەبوونی وەزیری ناوخۆ کەریم سنجاری و پارێزگای ھەولێر نەوزاد ھادی و چەندین بەرێوەبەر و ئەفسەرانی پۆلیس لە ھەرێمی کوردستان باڵهخانهی بەرێوەبەرایەتی گشتی ھەرێم کرایەوە.
رووبەری باڵهخانەی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی ھەرێم ٥٩٤٠ مەتری دووجایە و لە سێ نھۆم پێکھاتووە کە لە رێکەوتی ٠٤-٠٧-٢٠١٠ بۆ جێبەجێکردن رەوانەی پارێزگای ھەولێر کراوە و شەش ملیار دینار تێچووی ئەو پرۆژیە بووە و لە لایەن کومپانیایی سونا له ٢٦-١٠-٢٠١٣ کۆتایی بە پرۆژەکە ھاتووە. لهناو باڵهخانهكهدا بهشی ئینتهرپول كرایهوه.
پارێزگاری ھەولێر نەوزاد ھادی لە مەراسیمەکەدا گوتهیهكی پێشكهشكرد و گوتی: "دەزگاکانی سەر بە وەزاەتی ناخۆ ئەمن و ئاسایشی و سەروت و سامانی ھاوڵاتیان دەپارێزن و ھەمیشە کار لە پێناو سەقامگیری وڵات دەکەن و ئەرکی ئەوان ئەرکێكی گرانە، ئەوان مایەی شانازین وھەروەھا ھەنگاوێكی گەورەیە کە لەو باردۆخەی ئێستای ناوچەکە بە دڵسوزیەوە روبەرووی ھەموو نایاساییەک دەبنهوه."