جوان ئیحسان مامۆستای بەشی كۆمەڵناسی زانكۆی سلێمانی لەلێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو باس لەكێشەكانی ئێستای ناوخۆی عێراق و ناكۆكی پێكهاتە سەرەكییەكان و چۆنێتی چارەسەركردنی دۆخەكە دەكا.
ئەو مامۆستایەی زانكۆ باس لەسەرەتای خراپی پەیوەندی پێكهاتە سەرەكییەكانی عێراق دەكاو گوتی: "باگراوندی عێراق بەردەوام لەململانێدا بووە و ئەو پێكهاتانەی عێراقییان دروست كردووە لەنێوان كورد و عەرەب، سونە و شیعە باگراوندێكی نەفسی سیاسی نەتەوەیی زۆر خراپ ئەو پێكهاتانە بەیەكەوە كۆدەكاتەوە."
جوان ئیحسان هەڵگری بڕوانامەی بەكالۆریۆسە لەكۆمەڵناسی، بڕوانامەی ماستەرو دكتۆرای لە تاوانناسی هەیە و ماوەی چەند ساڵێكە مامۆستای بەشی كۆمەڵناسی زانكۆی سلێمانییە، لەهەمان كاتدا توێژەرێكی دیارە و چاودێری وردی دۆخی سیاسی و گۆڕانكارییەكان دەكا.