هەولێر
بەپێی راگەیاندراوێکی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، له سه‌ره‌تای دیداره‌كه‌دا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوید ئاماژه‌ی به‌وه كرد له‌گه‌ڵ شاندێكی كۆمیسیۆنی هاوكاری مرۆیی یه‌كێتیی ئه‌وروپا بۆ پشتیوانیكردنی هەرێمی كوردستان هاتوونە، جەختی لە پاڵپشتیی سیاسی و مرۆیی وڵاته‌كه‌ی و یه‌كێتیی ئه‌وروپا بۆ هەرێم له رووبه‌ربوونه‌وه‌ی داعش كردووەتەوە.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوید لەو دیدارەدا جەختی لەوە كردووەتەوە كە یەكێتیی ئەوروپا ئامادەیە بە بەردەوامی هەتا كۆتاییهاتنی قەیرانی پەنابەران و هەڕەشەی چەکداران هاوكار و پشتیوانی حكومەتی هەرێم بێ.
بە بارزانیشیان راگەیاندووە كە گرنگترین خاڵ بە لای ئەوانەوە پاراستنی ژیانی ئاواره‌كان و دابینكردنی پێداویستییه‌كانی ژیانیانه.
لە بەرامبەردا سه‌رۆكی هەرێمی کوردستان گوتویەتی: "ئێمە یارمەتیدانی ئاوارەكان به ئەركێكی نیشتمانی و مرۆیی خۆمان ده‌زانین و جێگەی شانازییه توانیومانه ئه‌و ژماره زۆره بپارێزین."
بارزانی داوای له شاندی میوان كردووە هانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بده‌ن كۆمه‌ك و هاوكارییه‌كانیان بۆ ئاواره‌كان زیاتر بكەن، چونكه ئه‌و ژماره زۆرەی ئاوارە و پەنابەر له ده‌ره‌وه‌ی توانای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه.
ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه په‌یوه‌ست بووە به باسكردنی پڕۆسه‌ی سیاسی عێراق و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوید ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووە کە وڵاته‌كه‌ی و یه‌كێتیی ئه‌وروپا هانی لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق ده‌دەن كە حكومه‌تێكی گشتگیر به به‌شداریی هه‌موو لایه‌نه‌كان پێكبهێنرێ.