تاران
وەزیرانی دەرەوەو کاربەدەستانی ئێران، تورکیا، قیرقیزستان، ئەفغانستان، ئازەربایجان، کازاخستان، پاکستان، تاجیکستان، تورکمەنستان، ئۆزبەکستان،بەشداریی کۆبوونەوەی ٢١مینی رێکخراوی ھاریکاریی ئابووریی لەئێران دەکەن.
ھەروەھا وەزیری دەرەوەی قوبرسی باکووریش کە ئەندام نییە لەو رێکخراوە ئامادەبوو.
سەرکۆماری ئێران حەسەن رۆحانی دوای بەخێرھێنانی میوانان، گوتی: "رێکخراوی ھارکاریی ئابووریی خاوەن ئەزموونی ٢٠ ساڵەیەو دەبێتە رووناکی بۆ داھاتوومان. بۆیە پێویستە بەرەو لوتکە بەرزیبکەینەوە. رێکخراوەکە پێویستی بە ریفۆرم ھەیە."
دوای قسەکانی حەسەن رۆحانی، کۆبوونەوەکە بەڕووی راگەیاندنەکان داخرا.
رێکخراوی ھاریکاریی ئابووریی، رێکخراوێکی نێودەوڵەتییە بۆ ھاوکاریی بازرگانی و ئابووریی نێوان ئەم ١٠ وڵاتەی خوارەوە:
ئێران، تورکیا، قیرقیزستان، ئەفغانستان، ئازەربایجان، کازاخستان، پاکستان، تاجیکستان، تورکمەنستان، ئۆزبەکستان.