ھەولێر
ئەمرۆ پێنجشەممە سەرجەم لایەنەکانی کوردستان بە مەبەستی تاوتوێکردنی پرسی پێکھێنانی حکومەتی عێراق لە دیوانی سەرۆکایەتی ھەرێم کۆبوونەوە.
لیژنەی دانووستکار پێکھاتووە: لە دکتۆر رۆژ نور شاوێس لە پارتی دیموکراتی کوردستان, فریاد رواندزی لە یەکێتی نیشتمانی کوردستان,جەلال جەوھەر لە بزووتنەوەی گۆڕان و کاوە مەحمود لە ھاوپەیمانی نیشتمانی,هەروەها دوو ئەندامی دیکە کە لە کۆمەڵی ئیسلامی و یەکگرتوو ئیسلامی پێکهاتوون.
بڕیارە لیژنەی دانووستکاری کورد بۆ پێکھێنانی حکومەتی عێراق لەکۆبوونەوەی ئەمرۆیدا تاوتوێی دەستنیشانكردنی سەرۆکێک بۆ لژنەكە بكا.