هه‌ولێر - شوان سدیق
پێناچێ چیتر لایه‌نه‌کانی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ بیرۆكه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان بن، سه‌رۆكی هه‌رێم له‌ڕێی ده‌نگدانی گشتی ده‌ستنیشان بكرێت، چونكه پێیانوایه سیسته‌می په‌رله‌مانی گونجاتره، نه‌ك سه‌رۆكایه‌تی.
یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان، ئه‌و حزبه هاوپه‌یمانه‌ی پارتی دیموكراته كه پێشتر ده‌نگی به بیرۆكه‌ی پارتی داوه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه هه‌ڵبژێردرێت، به‌ڵام ئێستا پاشگه‌ز بووه‌ته‌وه.
ئه‌ندامی فراكسیۆنی سه‌وز له په‌رله‌مانی كوردستان، رێواز فایه‌ق بۆ ئانادۆڵو گوتی "له خاڵی یه‌كه‌می كارنامه‌ی لیستی یه‌كێتیی نیشتمانی له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن، پێویسته سیسته‌می سیاسی و به‌ڕێوه‌بردنی وڵات ببێته په‌رله‌مانی كه‌بوو به په‌رله‌مانیش ئه‌وكاته ده‌بێ سه‌رۆكی هه‌رێم له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه هه‌ڵبژێدرێت، ئێستاش سوورین له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی خۆمان".
هه‌یكه‌لی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به‌پێی یاسای ژماره یه‌كی ساڵی 2005ی هه‌مواركراو دامه‌زێنراوه، له هه‌ڵبژاردنی 31ی كانوونی دووه‌می 2005 مه‌سعود بارزانی وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ستنیشانكرا.
دواتر له‌سه‌ر پێشنیاری پارتی دیموكراتی كوردستان و سه‌رۆكی ئه‌و حزبه مه‌سعود بارزانی پێشنیاركرا كه سه‌رۆكی هه‌رێم له‌لایه‌ن هاووڵاتییان به‌هه‌ڵبژاردن سه‌رۆك دیاری بكرێت، ئه‌و بیرۆكهیەش زۆرینه‌ی په‌رله‌مانتاران ده‌نگیان بۆ دا.
له هه‌ڵبژاردنی 25.7.2009 چوار كه‌س خۆیان كاندیدكرد بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌نێوایاندا مه‌سعود بارزانی توانی سه‌دا حه‌فتای ده‌نگه‌كان مسۆگه‌ر بكات و دووباره بووه به سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان.
بڕیاربوو له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمیش له‌ساڵی 2013 ئه‌نجام بدرێت، كه‌چی له 30ی حوزه‌یرانی 2013 به‌هۆی پرسی ره‌شنووسی ده‌ستووری هه‌رێم هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له 21.9.2013 له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان ئه‌نجام نه‌دراو به‌پێی یاسای ژماره 19ی ساڵی 2013 ویلایه‌تی مه‌سعود بارزانی له 20.8.2013 بۆ دوو ساڵ درێژكرایه‌وه له 20.8.2015 كۆتای دێت.
له ئێستادا ماوه‌ی بارزانی به‌پێی یاسای ژماره 19 بیست مانگی به‌سه‌ردا تێپه‌ڕیوه‌و ماوه‌ته‌وه چوار مانگ په‌رله‌مانی كوردستانیش سه‌رقاڵی تاوتوێكردنی پرسی ولایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێمه بۆ ئه‌وه‌ی هیچ بۆ شاییه‌كی یاسای دروست نه‌بێت، به‌ر له ته‌واوبوونی ماوه‌ی ویلایه‌ته‌كه رێگه‌چاره‌یه‌كی بۆ بدۆزرێته‌وه.
ئه‌ندامی فراكسیۆنی زه‌رد له په‌رله‌مانی كوردستان، عه‌لی عه‌لی هالۆ كه‌خاوه‌نی 38 كورسین له په‌رله‌مان، بۆ ئانادۆڵو گوتی "جاری پێشوو ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌بووین، سه‌رۆكی هه‌رێم له‌لایه‌ن خه‌ڵك هه‌ڵبژێردرێت بێگومان ئه‌وه‌ش كرا سه‌ركه‌وتوو بوو جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی سه‌دا حه‌فتای ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێنا".
هالۆ گوتیشی "له هه‌لومه‌رجی ئێستای كوردستان، پارتی پێداگیری ناكات ده‌بێت سه‌رۆكی هه‌رێم ئه‌مجاره‌ش له لایه‌ن خه‌ڵك هه‌ڵبژێردرێت، ئه‌مه بابه‌تێكی یاساییه ده‌كرێ ئه‌گه‌ر بیرۆكه‌یه‌ك هه‌بوو سه‌رۆك له‌لایه‌ن په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرێت بخرێته ده‌نگدانه‌وه".
ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی گۆڕان، مه‌حموود حاجی عومه‌ر جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ساڵی 2009 كه دروستبووه یه‌كێك له ئامانجه‌كانی ئه‌وه‌بووه كه پێویسته سه‌رۆكی هه‌رێم له په‌رله‌مان دیاری بكرێ و سیسته‌می سیاسیش په‌رله‌مانی بێت نه‌ك سه‌رۆكایه‌تی".
گوتیشی "ئێستا سیسته‌می سیاسی له كوردستان، نیمچه په‌رله‌مانییه ئه‌گه‌ر سه‌رۆكی هه‌رێم له‌لایه‌ن په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرێت، بێگومان سیسته‌مه‌كه ده‌بێته‌وه به سیسته‌می په‌رله‌مانی و پرۆسه‌ی دیموكراتیش له كوردستان باشتر ده‌چێته پێشه‌وه".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان، باسی له‌وه‌شكرد، لایه‌ن هه‌یه پێی باشه سه‌رۆكی هه‌رێم هاووڵاتییان هه‌ڵیبژێرن به‌ڵام ئێمه ئه‌وه ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه. ئێستاش كۆدهنگهیهك كه سه‌رۆكی هه‌رێم په‌رله‌مانی كوردستان دیاری بكات، 20.8.2013 كۆتایی به ویلایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێم مه‌سعود بارزانی دێت. پێش ته‌واوبوونی ماوه‌ی بارزانی ده‌بێت په‌رله‌مان سه‌رۆكی هه‌رێم دیاری بكات، كاك مه‌سعود بێت یان هه‌ركه‌سێكی تر".
ئه‌ندامی فراكسیۆنی سه‌وز له په‌رله‌مان، رێواز فایه‌ق ده‌ڵێت "ساڵی 2013 وه‌كو فراكسیۆنی سه‌وز ویلایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێممان بۆ دووساڵ درێژكرده‌وه، ئه‌گه‌ر جاری پێشوو خه‌ڵك ئه‌وكاره‌ی پێكردین، ئه‌مساڵ دووباره‌ی بكه‌ینه‌وه ئه‌وا خوا بمان گرێت ده‌ستمان داخ بووه، هه‌موو لایه‌ك دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه، موسته‌حیله ئه‌وه‌ی له رابردوو روویدا ئه‌مجاره دووباره نابێته‌وه".
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت، پێش مانگی ئاب پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، یه‌كلایی ببێته‌وه، به‌پێی پڕۆژه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان، ده‌بێ پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له په‌رله‌مان یه‌كلایی ببێته‌وه.
سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان، فه‌خره‌دین قادر به ئانادۆڵوی راگه‌یاند "پڕۆژه‌یه‌كمان بۆ پرسی ده‌ستوور و ولایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێم ئاماده‌كردوه، سه‌ره‌تا ده‌مانه‌وێت بۆچوونی حزب و لایه‌نه‌كان وه‌ربگرین، دواتر له په‌رله‌مانی كوردستان گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین، به‌تایبه‌تی پرسی ویلایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێم".
هەتا ئێستا ته‌نیا كاندیدی پ.د.ك كه خاوه‌نی 38 كورسین له په‌رله‌مان بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم مه‌سعود بارزانییه. لایه‌نه‌كانی تریش هه‌ر یه‌كه له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كه خاوه‌ن 24 كورسی، یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان خاوه‌ن 18 كورسی. یه‌كگرتووی ئیسلامی خاوه‌ن 10 كورسی و كۆمه‌ڵی ئیسلامی خاوه‌ن 6 كورسی له په‌رله‌مانی كوردستان، كاندیدیان نییه بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان.
news_share_descriptionsubscription_contact

