Zana Natık Kerem
01 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 02 تشرینی یەکەم 2017
بەغدا ــ AA
سەرۆكوەزیرانی عێراق، حەیدەر عەبادی رایگەیاند كە لە رۆژانێكی وەك ئەمڕۆ لە مێژوودا، ئیمام حوسێن سڵاوی خوای لێ بێت، بە رووی زوڵم و ستەم وەستایەوە و گوتەی حەقی گوت و سووربوو لەسەری تا لەگەڵ خانەوادە و یاوەرانی شەهیدبوون.
ئەم لێدوانەی سەرۆكوەزیرانی عێراق لە میانی گوتەیەكدا هات كە بە بۆنەی یادی عاشوورا پێشكەشی كرد.
حەیدەر عەبادی گوتی: "بە بۆنەی ئەم یادە گەورەیە، سڵاوی خۆم ئاراستەی ئەو ملیۆنەها كەس دەكەم كە لە رۆڵەی گەلەمان ئەمڕۆ لە پارێزگا جیاجیاكان لە سایەی ئاسایشی هێزە ئەمنییەكان كە لەیەك گیانی هاووڵاتییان دەپارێزن و شەڕی تیرۆر دەكەن، یادی عاشوورا دەكەنەوە.
سەرۆكوەزیرانی عێراق گوتیشی: "ئەمساڵ یادی عاشوورا لە كاتێكدا دەكەینەوە كە گەلەكەمان خەریكە دەكاتە بەرهەمی دان بەخۆداگرتن و ئەو قوربانی، بەرگرییە ئەفسانەیی كە لە پێناو نیشمانی داویەتی هەروەك چۆن سەیدی شوهەدا خۆی لە پێناویدا شەهید كرد".
حەیدەر عەبادی ئەوەشی گوت: "ئەم یادە هاوكاتە لەگەڵ ئەو سەركەوتننانەی كە هێزەكانمان لە میانی ئۆپەراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنەوەی ناوچەكان بەدەستیان هێناوە و كە ئێستایش بە هێز و تونامانەوە لەسەری بەردەوامین".
سەرۆكوەزیرانی عێراق گوتیشی: "گەلی عێراق لە شۆڕشی ئیمام حوسێن فێربوو كە لە پێناو خاك و پیرۆزەكانی، قوربانی بدەن و گیان فیدا بن، سەركەوتنی گەلەكەمان بە یەكگرتووی و یەكریزی سەرجەم رۆڵەكان بەدی هات، هەروەها هێزە پاڵەوانەكانمان لەژێر یەك ئاڵای عێراق بە عەرەب و كورد و سەرجەم پێكهاتەكانی دیكە سەركەوتنیان بەدەست هێنا، سەركەوتنەكانمان بەم یەكگرتنە سەرچاوەی هێزی سەرجەم عێراقییەكانە بە ئایین، نەتەوە و مەزهەبی".
حەیدەر عەبادی گوتی: "جارێكی دیكە دووپاتی دەكەینەوە كە سوورین لەسەر یەكێتی وڵاتەكەیان و یەكێتی گەلەكەمان بە موسڵمان، مەسیحی، عەرەب، كورد، توركمان، ئێزدی، شەبەك و سەرجەم پێكهاتەكانی دیكە، هەروەها هەوو ئەو بانگەوازە بۆ دووبەرەكی و جیابوونە و پارچە پارچەكردنی یەكێتی عێراق و گەلەكەی رەت دەكەینەوە، جەخت دەكەینەوە كە شانازی بە برایانی كوردمان دەكەین، پێداگیری لەسەر بەرژەوەندی و ئاسایش و سەقامگیرییان دەكەین و هەوڵی پاراستنی یەكێتی و برایەتی دەدەین بۆ ئەوەی پێكەوە هەنگاو بنێن لە قۆناغی سەركەوتنەكان بەسەر تیرۆریستان بۆ قۆناغی ئاوەدانكردنەوەی وڵاتە گەورەکەمان و پاراستنی ئاسایش و سەروەرییەكەی".