سلێمانی
ھەڵمەتەکە رۆژی یەکشەممە لەلایەن ئۆفیسی سلێمانی (کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن لەعێراق)دەستیپێکردو وا بڕیارە حەفتەیەک بخایەنێ، لەڕێی ھەڵدانە خوارەوەی پۆستەرەوە ھانی خەڵک دەدرێ تا بەشداریی پرۆسەی دەنگدان بکەن.
ھەڵمەتی ھاندان لەڕێی پەڕەشوت، پەڕەماتۆڕ، پەڕگلایەتەر لەشاخی (گۆیژ) لەباکووری شاری سلێمانی دەست پێدەکات و بەسەر ئاسمانی شارەکەدا دەفڕن و پۆستەرو دروشمەکان ھەڵدەدرێتە خوارەوە.
نوری ئەحمەد، بەرپرسی (یانەی فرۆکەوانیی سلێمانی) گوتی" لەسەر داوای کۆمیسیۆنی باڵای ھەلبژاردن بۆ ماوەی حەفتەیەک ئەو ھەڵمەتە ئەنجام دەدەین و راھێنراوەکانمان پۆستەرەکانی کۆمیسیۆن بەسەر دانیشتوانی شاری سلێمانی ھەڵدەدەنە خوارەوە".