مانێلا
لە ئاکامی پێکدادان لەنێوان سەربازانی دەریاوانی فلیپین و چەکدارانی توندڕەو لە شاری (مانێلا)ی پایتەخت دوو کەس لە چەکدارە توندڕەوەکان و یەکێ لەھێزی دەریاوانی کوژران و زیاتر لە ١٠ سەربازیش بە بارمتە گیران.
بەپێی گوتەی کاربەدەستانی سوپای فلیپین دوای پێکدادانەکە چەکدارە توندڕەوەکان ھێرشیان کردووەتە سەر یەکینەیەکی سەربازیی سوپای فیلیپین لە ناوچەی (ریۆ ھۆندۆ) و زیاتر لە ١٠ سەربازیان بە بارمتە گرتووە. پۆلیس و سەربازەکانی حکومەتی فیلیپین بەمەبەستی رزگارکردنی بارمتەکان ناوچەکەیان خستوەتە ژێر کۆنتڕۆڵەوە.