واشنتۆن
فڕۆكەكانی ھاوپەیمانێتی نێودەڵەتی بە فەرماندەیی ئەمریكا لە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەیان بۆ چەكدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش ژمارەیەك ھێرشی دیكەیان بۆ سەر چەكدارانی ئەو رێكخراوە لە سووریا و عێراق ئەنجام دا.
ھێزی یەكگرتووی ھاوبەشی ئۆپەراسیۆنەكانی پێداگری سرووشتی بڵاوی كردەوە كە دوێنێ فڕۆكەكانی جەنگی ھاوپەیمانان بە فەرماندەیی ئەمریكا نۆ ھێرشی ئاسمانییان بۆ سەر چەكدارانی داعش لە سووریا ئەنجام دا.
روونیكردەوە كە ھاوپەیمانان چوار ھێرشی ئاسمانیان بۆ سەر چەكدارانی داعش لە حەسەكە و رەقە ئەنجام داوە و، لە دەورووبەری كۆبانێ و دێرەزور چوار ھێرشیان ئەنجام داوە لە ئەنجامی ھێرشەكانیشدا شوێنەكانی تاكتیكی داعش، سەنگەرەكانیان و ژمارەیەك ئۆتۆمبێلی سەربازی و بنكەكانیان لە ناو براون.
ھاوكات لە روونكردنەوەكەدا ھاتووە فڕۆكەكانی ھاوپەیمانان 22 ھێرشی ئاسمانییان بۆ سەر داعش لە عێراق ئەنجام داوە.