باکو
یەکێک لە کاندیدەکان بەناوی (ئیقبال ئاغازادە) بەمجۆرە باسی پلانەکانی خۆی کرد "ئەگەر پۆستی سەرکۆماری ئازەربایجان بەدەستبێنم، لە یەکەم ھەنگاودا ئەنجامدانی گۆڕانکاریی سەرەکی لە سیاسەتی دەرەوەی وڵات جێبەجێ دەکەم. بە ھۆی سیاسەتی بێ لایەنی ئازەربایجانەوە تا ئێستا وڵاتەکەمان نەیتوانیوە بەشداریی ھیج یەکێتییەک لەسەر ئاستی نێونەتەوەیی بکات".
ئاغازادە بە ئاژانسی ئانادۆلو رایگەیاند "ئەگەر ببم بە سەرکۆماری ئازەربایجان ئەوا یەکەمین ھەنگاوی ئەنجامدانی گۆڕانکاری سەرەکە لە سیاسەتی دەرەوەی وڵاتەکەیدا دەبێ و پلان دادەڕێژم بۆ دەرچوون لە یەکێتی ئەوروپا".
سەبارەت بە رۆلی روسیا لە ناوچەکە ئاغازادە گوتی" بۆ کەم کردنەوەی رۆلی کاریگەرانەی روسیا لە ناوچەکە، پێویستە پێگەی تورکیا لە ئازەربایجان بەھێزتر بکرێ. ھەروەھا سنووری تورکیا-ئەرمەنستان بکرێتەوە و یەکێتی باشووری قەفقاسیا دابمەزرێ. چونکە ئەگەر پەیوەندیی نێوان تورکیاو ئەرمەنستان ئاسایی ببێتەوە، ئەوا تورکیا لە ناوچەکە بەھێز دەبێ و روسیایش ناچار دەبێ وردە وردە لە ناوچەکە پاشەکەشی بکات".
ئاغازادە پێیوایە کێشەکانی ئازەربایجان بەبێ تورکیا بەھیچ جۆرێ چارەسەرناکرێ و دوای ھاتنی تورکیا بۆ ناوچەکە دەکات و دەڵێ" بەھێزبوونی تورکیا لە ناوچەکەدا تا رادەیەک گرێدراوی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و ئەرمەنستانە و ئەگەر پەیوەندییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە ئاسایی ببنەوە ئەوا تورکیا لە ناوچەکە بەھێز دەبێ و روسیایش ناچار دەبێت وردە وردە لە ناوچەکە پاشەکەشی بکات.
ئاقازادە جەخت لەوە دەکاتەوە کە تا ئەو کاتەی روسیا لە ناوچەکە نەکێشێتەوە ئەوا ئازەربایجان تەنیا بۆ بەرەژوەندییەکانی خۆی تێدەکوشێ و با کەس بیر لە چارەسەر کردنی کێشەکانی ناوچەکە بەبێ تورکیا نەکاتەوە چونکە ھیچ کێشەیەکی ناوچەکە بەبێ تورکیا چارەسەر ناکرێ.