ئیستەنبوڵ
لەدوای گومان خستنەسەر مردنی یاسر عەرەفات سەرۆکی دەسەڵاتی فەلەستین، شارەزایانی سویسرا دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد لەبارەی ئەو پرسەو ئێسکوپروسکی عەرەفاتیان لەگۆڕ دەرھێنایەوە بۆ پشکنین.
بە پێی ھەواڵێکی کەناڵی الجزیرەی قەتەری، پزیشکی دادوەریی سویسر راپۆرتێکی ١٠٨ لاپەڕەیی لە سەر مردنی عەرەفات و چۆنێتی ژەھرخوارکردنی ئامادە کردووە.
لەو راپۆرتەدا ئاماژە بەوە کراوە لە سەر ئێسکوپروسکی و لەناو گۆڕەکەی عەرەفات، چەندین مادەی ژەھراویی ھەیە و ئەو مادانە سروشتی نین.
پسپۆڕانی بایۆلۆژی و پزیشکی دادوەریی سویسرا رایانگەیاندووە: لە سەر پاشماوەی لاشەی عەرەفات، مادەی رادیۆئاکتڤی پۆلۆنیوم دۆزراوەتەوە، ٨٣% مردنەکەی پەیوەندیی بەو مادانەوە ھەیە.
لەلایەکی دیکە داڤید براکلی، شارەزای پزیشکی دادوەریی بەریتانی لە بارەی ئەو راپۆرتەوە سەرنجی خۆی خستووەتە روو و گوتویەتی: "یاسر عەرەفات بەکاریگەریی مادەی پۆلۆنیوم وەفاتیکردووە."
ھەروەھا ھاوسەری یاسر عەرەفات سوھا عەرەفات، باوەڕی ھێناوە بەڕاستی راپۆرتەکەو رایگەیاندووە ئەو راپۆرتە سەلماندی مێردەکەی "کوژراوە".
یاسر عەرەفات رۆژی ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٤ لە تەمەنی ٧٥ ساڵیدا وەفاتیکرد.