Esin Işık,Hemın Othman Mohammed
07 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 07 تشرینی دووەم 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
پێش به‌ڕێكه‌وتنی بۆ واشنتۆنی پایته‌ختی ئه‌مریكا به سه‌ردانێكی فه‌رمی سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم له فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌سه‌نبۆغا كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی رێكخست و تیایدا وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسانی دایه‌وه.
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی ئه‌و بانگه‌شانه‌ی باس له ئاماده‌كردنی دۆسیه‌ی نوێ ده‌كه‌ن له‌باره‌ی راده‌ستكردنه‌وه‌ی سه‌رده‌سته‌ی رێكخراوی تیرۆریستیی فهتحوڵلاچی (فه‌تۆ)، فەتحوڵڵا گوله‌ن، یڵدرم گوتی: "هه‌موو شتێك كراوه له‌باره‌ی رادهستكردنهوهوه، ئیدی دۆسیه‌كه گه‌یشتووه‌ته ئاستێك كه ژوور نایگرێت. ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌نده دۆسیه، زانیاری و به‌ڵگه به‌كه‌ڵك نه‌یه‌ت، ئه‌وا ئه‌و كات شتێكی دیكه دێت به مێشكی مرۆڤدا كه له‌و كاره‌دا شتێكی دیكه هه‌یه. من له‌و باوه‌ڕه‌دا نیم كه زیاد له سنووری خۆی دۆسیه‌ی و به‌ڵگه‌مان دابێت. چاوه‌ڕوانین دادگای ئه‌مریكا هه‌رچی زووه به دۆسیه سیستمی یاسای بۆ بخاته‌كار و كاری پێویستی له‌باره‌وه بكات".