Sangar Hamad Azeez
22 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 27 ئەیلوول 2016
ئەستێری یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانیا، لیۆنێل میسی بەهۆی پێکانەوە بۆ سێ هەفتە لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە.
شەوی رابردوو لە چوارچێوەی یاریەکانی هەفتەی پێنجەمی لا لیگادا ، یانەی بەرشەلۆنە رووبەڕووی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید بووەوە.
یاریەکە کە بە یەکسانبوون بە گۆلێک بۆ هەردوولا بە کۆتا هات، تێیدا یاریزان، لیۆنێل میسی لە گێمی دووەم هەستی بە ئازار کرد لە قاچی و بەهۆیەوە لە خولەکی ٥٩دا بە ناچاری یاریگای بەجێهێشت.
دوا بەدوای یارییەکەش پزیشکەکانی یانەی بەرشەلۆنە ئاشکرایان کرد کەوا میسی بەهۆی گرژبوونی ماسوڵکەکانی قاچی راستی دووچاری پێکان بووە و پێویستی بە سێ هەفتە پشوو وەرگرتن هەیە تاوەکو بتوانێت جارێکی دیکە بگەڕێتەوە یاریگاکان.