Sangar Hamad Azeez
22 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 26 ئەیلوول 2016
لە هەفتەی شەشەمی خولی پلە یەکەکانی فەڕەنسا (لیگ وەن)دا، یانەی نیس رووبەڕووی یانەی مۆناکۆ بووەوە.
لە یاریەکەدا یانەی نیس بە ئەنجامی چوار گۆڵی خاوێن سەرکەوتنی بەسەر یانەی مۆناکۆ بەدەست هێنا.
جێگەی ئاماژەیە یاریزان ماریۆ بالۆتێلی کە پێشتر لەلایەن راهێنەری یانەی لیڤەرپول، یۆڕگن کلوب پشتگوێ خرابوو دوو گۆڵی لە یاریەکە تۆمار کرد.
بالۆتێلی لە دوو یاری رابردوودا لەگەڵ یانە نیسدا توانیویەتی چوار گۆڵ تۆمار بکات و لە هەردوو یاریەکەدا یانەکەی پێشبخات.
لە ئێستاشدا دوای تێپەڕبوونی شەش یاری، یانەی نیس بە کۆکردنەوەی ١٤ خاڵ لە پێشەنگی خولی پلە یەکەکانی فەڕەنسا (لیگ وەن) دێت.