Muhammet Ali Kemal
10 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 15 مای,س 2017
ئیستانبوڵ - AA
یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی ئاشکرایکرد پۆستی راهێنەرایەتی یانەکەی لە ستیفانۆ پیۆلی سەندووەتەوە.
لە راگەیەنراوێکدا کە لە ماڵپەڕی یانەکەدا بڵاوکراوەتەوە، ئینتەر ئاشکرایکردووە ستیفانۆ پیۆلی تەمەن ٥١ ساڵی لە پۆستەکەی دوورخستووەتەوە دوای ئەوەی لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٦دا لەجێگەی فرانک دی بۆر کردبوویە راهێنەر.
ئاماژە بەوەشکراوە ئەو سێ یارییەی ئینتەر کە لە خولی ئیتاڵیادا ماویەتی، لەلایەن ستیفانۆ ڤێچییەوە بەڕێوەدەبرێت.
پیۆلی لە کۆی ٢٧ یاریی فەرمی کە ٢٣یان یاری خولی ئیتاڵیان، ١٤ بردنەوە، سێ بەرامبەربوون و ١٠ دۆڕانی تۆمار کردووە.