Hişam Şabani
04 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 05 نیسان 2018
زاگرێب ــ AA
ئەندازیاریكی ئوستڕاڵی چوار ساڵ لەمەوبەر واز لە كارەكەی دەهێنێت و بڕیار دەدات دوای دەسپێكردن بە ژەنینی ئامێری مۆسیقای جۆری "دید گیریدۆ" كە لە لووتی گەسكی كارەبایی دروستی كردووە بە وڵاتانی ئەورووپادا، بسوڕێتەوە.
ئەندازیارەكە كە ناوی مایكڵ گونتر-ە لە شاری زاگرێب پایتەختی كراوتیا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو قسەی كرد و رایگەیاند كە ئەو لە شاری بریسبان رۆژهەڵاتی ئوستڕاڵیا كاری ئەندازیاری مەدەنی دەكرد و چوار ساڵ لەمەوبەر بۆ خۆ دەربازكردن لە كێشە و گرفتەكان وازی لە كارەكەی هێناو و بڕیاریداوە بە وڵاتانی ئەورووپادا بسوڕێتەوە.
مایكڵ گونتر ئاماژەی بەوەدا كە ئەو بڕیارەی بۆیە داوە تا ببێت بە گەریدە و بە وڵاتانی ئەورووپادا بسوڕێتەوە و باسی لەوەشكرد كە بە هۆی ئەوەی رووبەڕووی گرفتی دارایی بووەتەوە، بۆیە بڕیاریداوە ئامیری مۆسیقا جۆری "دیدی گیریدۆ" دروست بكات كە دانیشتوانی رەسەنی ئوستڕاڵیا، بەكاری دەهێنن بۆ ئەوەی تێچووی سوڕانەوەكەی بۆ وڵاتانی ئەورووپا كەم بكاتەوە و پێداویستییەكانی رۆژانەی پێ دابین بكات.
ئەو ئاماژەی بەوەشدا كە بە رێگەی ژەنینی مۆسیقاكەی لە شەقامەكان پارەی دەست دەكەوێت، هەروەها ئاهەنگی بچووك لە شەقام و هوتێلەكان لە شاری زاگرێب پایتەختی كرواتیا ساز دەكات و ئەو كەسانەی گوێ لە ئاوازی موسیقاكەی دەگرن كە ئامێرێكی ناوەزیە دڵخۆشی و ئارامییان پێ دەبەخشێت.