Mahmut Geldi,Muhammet Ali Kemal
05 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 11 نیسان 2018
ریاز - AA
وه‌زاره‌تی كولتوور و زانیاریی سعوودیه ئاشكرای كرد به مه‌به‌ستی كارپێكردنی سینه‌ماكان له‌و وڵاته‌دا، مۆڵه‌تیان به كۆمپانیای ئهمێركان مه ڵتی سینێما American Multi-Cinema داوه كه گه‌وره‌ترین كۆمپانیای ئه‌و بواره‌یه له‌سه‌ر ئاستی جیهان.
به پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی فه‌رمیی سعوودیه، وه‌زاره‌تی كولتوور و زانیاریی مۆڵه‌تی داوه‌ته ئهمێركان مه ڵتی سینێما بۆ ئه‌وه‌ی هۆڵه‌كانی سینه‌ما له‌و وڵاته بخه‌نه‌گه‌ڕ. له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا رۆژی ١٨ی نیسان یه‌كه‌م هۆڵی سینه‌ما له ریازی پایته‌خت به‌ڕووی هاووڵاتییاندا ده‌كرێته‌وه.
وه‌زیری كولتوور و زانیاریی سعوودیه، عه‌واد بن ساڵح عه‌واد ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد پێدانی مۆڵه‌تی كاركردن بۆ به‌گه‌ڕخستنی هۆڵه‌كانی سینه‌ما بۆ وه‌به‌رهێنه‌رانی ئه‌و بواره گرنگه و رایگه‌یاند: "سعوودیه بازاڕێكی گه‌وره‌یه. زۆرینه‌ی دانیشتوانی له خوار سی ساڵییه‌وه‌ن و خوازیاری ئه‌وه‌ن ئه‌و فیلمانه‌ی حه‌زیان لێیه له وڵاتی خۆیان ته‌ماشای بكه‌ن".
عه‌واد بن ساڵح عه‌واد باسی له‌وه‌كرد یه‌كێك له ئامانجه‌كانی روانگه‌ی ساڵی ٢٠٣٠ی سعوودیه بریتییه له درووستكردنی شوێنی نوێی كه‌یفخۆشی و له‌و رێگه‌یه‌شه‌وه به‌رزكردنه‌وه كوالیتی ژیان، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی بە هۆی كردنه‌وه‌ی سێكته‌ری سینه‌ماوه هه‌لی نوێی كار ده‌خوڵقێنێت و رۆڵی ئه‌رێنی له ئابوورییدا ده‌بێت.
لای خۆشییه‌وه كۆمپانیای سه‌ر به دامه‌زراوه‌ی سندوقی وه‌به‌رهێنانی سعوودیه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ ئهمێركان مه ڵتی سینێما به مه‌به‌ستی كردنه‌وه و كارپێكردنی سینه‌ماكان له سعوودیه كردووه و بڕیار وایه له میانی پێنج ساڵدا له ١٥ شاری سعوودیه نزیكه‌ی ٣٠ سینه‌ما بكرێنه‌وه و تا ساڵی ٢٠٣٠ ئه‌و له ٢٥ شاردا سینه‌ما درووست ده‌كه‌ن.