Hasan Esen,Mohammed Baqi Hussein
10 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 10 مای,س 2018
مه‌درید - AA
له هه‌فته‌ی 34همی لا لیگادا، یانه‌ی بارسێلۆنا میوانداریی ڤیاریالی كرد و 5 به 1 لێیبرده‌وه.
یارییه‌كه له‌نێو یاریگای نوكامپ به‌ڕێوه‌چوو و لە خولەکی 11دا، فیلیپ کۆتینیۆ دەرگای گۆڵ تۆمارکردنی بۆ بارسێلۆنا کردەوە و دوای پێنج خولەک، پاوڵینیۆ گۆڵی دووەمی بۆ یانەکە تۆمارکرد و گێمی یەکەم به دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر کۆتاییهات.
لە گێمی دووەمدا، لیۆنێل مێسی گۆڵێك و عوسمان دێمبێلی دوو گۆڵیان تۆمارکرد و بارسێلۆنایان کردە خاوەنی 5 گۆڵ و ڤیاریالیش تەنها گۆڵێکی له رێگه‌ی نیکۆلا سانسۆنی-ه‌وه تۆمارکرد.
به‌م بردنه‌وه‌یه بارسێلۆنا 43 یارییە لە لا لیگادا نەدۆڕاوە و 34 بردنەوەی هەیە له‌گه‌ڵ 9 یەکسانبوون، ئەمە جگە لەوەی یانەکە 35 یارییە لەنێو نوکامپ و لە لا لیگادا نەدۆڕاوە. هه‌ر له‌نێو نوكامپ له‌و ماوه‌یه‌دا، 29 یاریی بردووەتەوە و لە شەش یارییشدا یەکسانبووە.