Serhat Bağbars,Muhammet Ali Kemal
07 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 07 مای,س 2018
ئیستانبوڵ- AA
له میانی یارییه‌كانی هه‌فته‌ی ٣٦ی لا لیگادا، بارسێلۆنای خاوه‌ن نازناوی ئه‌م وه‌رزه، میوانداریی ریال مه‌دریدی له ن‌و كامپ كرد.
له خوله‌كی ١٠ی كلاسیكۆی ئه‌مجاره‌دا بارسێلۆنا له رێگه‌ی هه‌ڵدانێكی سهڕگی رۆبهرتۆوه كه لویس سوارێز توانی گۆڵی پێ تۆماربكات، ١-٠ پێشكه‌وت.
له خوله‌كی ١٤دا، كریستیانۆ رۆناڵدۆ له‌ناو ناوچەی سزای بارسادا پاسێك ده‌داته تۆنی كروس و ئه‌ویش تۆپه‌كه له رێگه‌ی ههڵدانێكهوه ده‌گه‌یه‌نێته بنزیما، به‌ڵام كه‌ریم بنزیما له رێگه‌ی سه‌ره‌وه تۆپه‌كه ده‌خاته به‌رده‌م رۆناڵدۆ و ئه‌ویش سه‌ره‌ڕای هه‌وڵی زۆری جیرار پیكێ، ره‌وانه‌ی تۆڕی گۆڵی بارسای ده‌كات و ئه‌نجامه‌كه ده‌بێته ١-١.
له گێمی یه‌كه‌مدا هیچ یه‌كێك له یانه‌كان گۆڵی دیكه تۆمارناكه‌ن و گێمه‌كه به یه‌كسانبوون ١-١ كۆتاییدێت. له خوله‌كی ٤٥+٣دا، سێرجیۆ رۆبه‌رتۆ به هۆی ئه‌وه‌ی به توندی به‌ره‌نگاری مارسێلۆ ده‌بێته‌وه، كارتی سوور وه‌رده‌گرێت و یارییه جێده‌هێڵێت.
ریال مه‌درید له سه‌ره‌تای گێمی دووه‌مه‌وه ئه‌سێنسیۆی هێنایه شوێنی رۆناڵدۆ. بارسێلۆنا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی بە ١٠ یاریزانه‌وه یارییان ده‌كرد له خوله‌كی ٥٢دا، به پاسكی سوارێز، لیۆنێل مێسی توانی گۆڵێك بۆ یانه‌كه‌ی تۆماربكات و ئه‌نجامه‌كه بكاته ٢-١.
یانه‌ی میوان له خوله‌كی ٧٢دا له رێگه‌ی گۆڵێكی گاریس بهیڵهوه ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسانكرده‌وه، ٢-٢. هه‌ر به‌و ئه‌نجامه‌ش یارییه‌كه كۆتایی هات.
هاوكات ئاندرێس ئینێستای یاریزانی یانه‌ی بارسێلۆنا كه له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌دا یانه‌كه جێده‌هێڵێت، به‌شداریی له ٣٨ه‌مین كلاسیكۆی خۆیدا كرد.
به‌و ئه‌نجامه‌ش بارسێلۆنا كۆی خاڵه‌كانی گه‌یانده ٨٧ و درێژه‌ی به زنجیره‌ی نهدۆڕانهكانی دا و ریال مه‌درید كۆی خاڵه‌كانی گه‌یانده ٧٢.