Sangar Hamad Azeez
20 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 21 ئادار 2017
ئەنقەرە-AA
له هەفتەی 28ـى خولى یانهكانى ئیسپانیا،یانەی بەرشەلۆنە سهركهوتنێكى گهورهى له نێو یاریگای خۆی تۆمار کرد.
یانە کەتەلۆنییەکە توانى له یارى لوتكهى هەفتەکە بە ئەنجامی ٤-٢ له یانەی ڤالهنسیا بباتهوه و ٣ خاڵى گرنكى دیكه دهستهبهر بكات و كۆى خاڵهكانى بۆ ٦٣ خاڵ بهرز بكاتهوه.
گۆڵەکانی بەرشەلۆنە لە خولەکەکانی ٥٣،٤٥،٣٥ و ٨٩ لەلایەن یاریزنان لویس سوارێز، میسی ( دوو گۆڵ) و ئەندریا گۆمێز-ەوە تۆمار کران.
گۆڵەکانی ڤاڵەنسیاش لەلایەن یاریزانان ئێرک مانگالا و مونیر حەدادی لە خولەکەکانی ٢٩ و ٤٩ تۆمار کران.